نه‌وا- دانیار فاروق
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام دێته ده‌نگ و داوا له ئاسایشی دهۆك ده‌كات، ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره ئاشكرا بكرێت.
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو هێرشیانكرده سه‌ر كامه‌ندێكی ته‌له‌فزیونی په‌یام و بێژه‌ری هه‌واڵه‌كانی كرمانجی و به توندی لێی ده‌ده‌ن و پاشان به برینداری جێی ده‌هێڵن و هه‌ڵدێن.
(سۆران عومه‌ر) سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به(نه‌وا)ی راگه‌یاند: به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌كه‌ین و داواكارین ئاسایشی شاری دهۆك ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره پێشێلكاره ئاشكرا بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه كه‌سانێك له‌نێو بازاڕداو له‌شه‌وی جه‌ژندا به‌و جورئه‌ته‌وه بتوانن په‌لاماری ڕۆژنامه‌نوسێك بده‌ن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن بۆ ده‌زگا ئه‌منی و حكومیه‌كانی ئه‌و شاره جێی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌شڵێت: داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی ده‌كه‌ین و له‌و پێشێلكارییانه بێده‌نگ نابین و ئومێده‌كه‌م به‌رپرسیارانه ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره ئاشكرا بكرێت چونكه ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 هاوتای ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه جگه له‌كارێكی به‌رنامه بۆدارێژراو ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه.
له‌وباره‌وه (ره‌حمان غه‌ریب) رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌شاری سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به(نه‌وا)ی راگه‌یاند: ئه‌وان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه جگه له‌كارێكی به‌رنامه بۆدارێژراو ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه.
وتیشی: ئێمه داوا له‌پارێزگاری دهۆك و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس وئاسایشی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن له‌و رووداوه و تاوانبارانی ئه‌و هێرشه نامرۆڤانه‌یه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، هێرش كردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسێك به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌رۆژێك ئه‌مه بۆ سومعه‌ی شاری دهۆك باش نیه و شتێكی خراپه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێشتر ناویانم هێنا ده‌بێت له‌پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌ته‌نگ سومعه و ناوناوبانگی شاره‌كه‌یانه‌وه بن، به‌تایبه‌تی كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌نوسێكه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ئازادی رۆژنامه‌نووسیه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.