میترۆ، به‌یروت
سەنتەری خەلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ ۆرك شۆپێكی ئاسایشی دیجیتاڵی بۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی وڵاته‌كانی (یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، سوریا عێراق، لیبیا، عمان) رێكخست.
ۆرك شۆپه‌كه تایبه‌ته به ئاسایشی دیجیتاڵی و چۆنیه‌تی خۆ پاراستنی رۆژنامه‌نووسان، بڕیاره ۆرك شۆپه‌كه ماوه‌ی سێ رۆژ له به‌یروتی پایته‌ختی وڵاتی لوبنان بخایه‌نیَت، الهام خالد وه‌ك نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له ۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌شداره.
سەنتەری خەلیج یەكێكە لە شەریكەكانی سەنتەری میترۆ لە جیهانی عەربی و ئۆفیسی سەرەكی لە ئیرلەندایە.