وەزیری تەندروستی سەردانی میترۆی كرد




میترۆ، سلێمانی
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی ئاڵۆگۆڕكردنی زانیاری لە نێوان رۆژنامەنوسان و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی و وەزارەتەكەی، سەردانی سەنتەری میترۆی كرد.

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دیاری محمد بە سایتی میترۆی راگەیاند لەو دیدارەدا سەرۆكی لقی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و سەرنوسەر رۆژنامەی هاوڵاتی و بەڕێوەبەری سایتی وێستگە و نوێنەری رێكخراوەكانی IMS و CDO گۆڤاری ژن و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی ئامادەی بوون، فرسەتێكی باش بوو بۆ ئاڵگۆڕی زانیاری و لە نزیكەوە تێگەیشتن لە ئینجازو هەروەها كەموكورتییەكانی سیستەمی تەندروستی وتی" دەیان پرسیار لەلایەن ئامادەبوانەوە لە جەنابی وەزیر كراو وەڵامی دانەوە"

باسیلەوەشكرد وەك سەنتەری میترۆ پێشنیازی ئەوەمان بۆ وەزیری تەندروستی كرد كە لە داهاتوییەكی نزیكدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی بۆ رێكبخەین تا نوێنەرانی سەرجەم میدیاكانی هەرێم ئامادەی بن تا راشكاوانە باس لە كێشەكانی ناو سیستمی تەندروستی بكرێت وتی" ئەو لای نەبوو لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو زانیاریانە بۆ رای گشتی باس بكات"

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی ئەو چالاكیانە دەكرێن كە سەنتەری میترۆ بە پاڵشتی رێكخراوی IMS ئەنجامی دەدات بە مەبەستی كاراكردنی یاسای مافی دەسكەتنی زانیاری و ئاگاداركردنی رای گشتی لەو زانیاریانەی كە وەك ماف پێویستە بیزانن.


PM:03:03:09/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌