دووەمین سالیادی وەدات حسێن لە سلێمانی سازدەکرێت




میترۆ، سپی‌ میدیا 
یادی دووەمین ساڵڕۆژی شەهیدی رۆژنامەنووس وەدات حسێن ڕۆژی ١٣ ئاب، کاتژمێر ٥:٠٠ی‌ سه‌ر له‌ئێواره‌ لەهۆڵی هۆتێل مەموزین لەشاری سلێمانی سازدەکرێت.
 
لە راگەیاندراوێکدا لیژەی سه‌رپه‌رشتیارانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ داوا له‌ڕۆژنامەنووسان‌و نوسه‌ران‌و چالاکوانان‌و هەمو چین‌و توێژەکان ده‌كه‌ن كه‌ بەشداری له‌مەراسیمەکەدا بکەن‌و راشیده‌گه‌یه‌نن "ئامادەبونتان پشتیوانییکردنە لەئازادیی ڕۆژنامەوانیی‌و هاودەن گبونمانە بۆ ئاشکراکردن‌و بەسزاگەیاندنی بکەرانی تیرۆری وەدات‌و شەهیدانی دیکەی قەڵەم.”
 
رۆژی‌ 13/8/2016 ڕۆژنامه‌نوس‌و پەیامنێری ئاژانسی‌ ڕۆژنیوز وەدات حسێن لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراو پاش کەمتر لەدو کاتژمێر، لەنزیک گوندی سێجێی نزیک شاری دهۆک دۆزرایەوە کە بەشێوه‌یه‌كی‌ دڕندانەو لەژێر ئەشکەنجەدا بریندارکرابو، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هەمان ڕۆژو پاش چەند خولەکێک له‌نەخۆشخانەی گشتی دهۆک شەهید بوو.


AM:10:17:11/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌