هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هێرشكردنه سه‌ر ئه‌یهان سه‌عیدی بێژه‌ری به‌شی كرمانجی له كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتدارانی دهۆكیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ په‌یام ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو " هێرشكردنه سه‌ر ئه‌یهان سه‌عید په‌یوه‌ندی به‌كاره‌كه‌یه‌وه هه‌یه بۆیه به‌توندی ئیهانه‌ی ده‌كه‌ن " وتیشی " ئه‌گه‌ر پارێزگار‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌خه‌می سومعه‌ی ناوچه‌كه‌ن پێویسته بكه‌رانی ئه‌وكاره به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نن"
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌یه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه جگه له‌كارێكی به‌رنامه بۆدارێژراو ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه.
له‌وباره‌وه (ره‌حمان غه‌ریب) رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌شاری سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به(نه‌وا)ی راگه‌یاند: ئه‌وان له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه جگه له‌كارێكی به‌رنامه بۆدارێژراو ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نیه.
وتیشی: ئێمه داوا له‌پارێزگاری دهۆك و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس وئاسایشی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن له‌و رووداوه و تاوانبارانی ئه‌و هێرشه نامرۆڤانه‌یه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، هێرش كردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسێك به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌رۆژێك ئه‌مه بۆ سومعه‌ی شاری دهۆك باش نیه و شتێكی خراپه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێشتر ناویانم هێنا ده‌بێت له‌پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه به‌ته‌نگ سومعه و ناوناوبانگی شاره‌كه‌یانه‌وه بن، به‌تایبه‌تی كه‌یسه‌كه په‌یوه‌ندی به رۆژنامه‌نوسێكه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌ئازادی رۆژنامه‌نووسیه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.