هەرێم؛ لە حەوت مانگدا 24 ڕۆژنامەنوس دەستگیركراون




میترۆ،KNN

بەپێی ئامارێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی كوردستان 169 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ‌و دەزگاكاكانی ڕاگەیاندن تۆماركراوە‌و 24 ڕۆژنامەنوسیش دەستگیركراون.

هیوا عومەر, جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی, لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان كاری میدیایی ‌و ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕووی ئاستەنگ و پەلامار دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ئامارێكی بەردەست ڕێكخراوەكەیان كە بەهاوكاری ڕێكخراوێكی نەرویجی بەدواداچونیان بۆ كردوە, لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە 169 پێشێلكاری بەرامبەر بە 272 ڕۆژنامەنوس ‌و دەزگای ڕگەیاندن ‌و چالاكان ئەنجامدراوە.

هاوكات بەپێی ئامارەكە, لە سەرەتای ئەمساڵەوە 24 ڕۆژنامەنوس دەستگیركراون 14 كەناڵی تەلەفزیۆنی داخراون ‌و 64 حاڵەتی ڕێگری لە كاری میدیایی ‌و 20 حاڵەتی هەڕەشە لە چالاكان ‌و 67 حاڵەتی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران تۆمار كراون.


PM:04:07:15/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌