سنە: دادگای پێداچوونەوەی شاعیر و ڕۆژنامەنووسێکی کورد بەڕێوەدەچێت





میترۆ، رۆژنیوز 
دانیشتنی دادگای پێداچوونەوە بۆ کەیسی ئارام فەتحی، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری مەریوانی سەر بە سنە، کە دوو ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە، بەم زووانە بەڕێوەدەچێت.



وابڕیارە ڕۆژی ٢٦ی ئاب لە لقی سنەی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دانیشتنی پێداچوونەوەی دادگای ئارام فەتحی، ڕۆژنامەنووس و شاعیر بەڕێوەبچێت.

ئارام فەتحی، لە ڕۆژی ٥ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دەستگیرکرا و پاش ماوەیەک مانەوە لە زیندانی تاکەکەسییدا برایە بەردەم دادوەر و سزای دوو ساڵ زیندانی بەتۆمەتی "پروپاگەندە لەدژی سیستمی کۆماری ئیسلامی" بەسەردا سەپێندرا.

ئەو تۆمەتە بەهۆی بەشدار بوونی لە کەمپەینی نا بۆ شەقامەکانی مەرگ" و "نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران" خراوەتە پاڵی، هەروەها نووسین لە مانگنامەی چیاش یەکێکی دیکە بووە لەو هۆکارانەی ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ.

پاشان بە مەرجی چاودێریی و دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنیی ئازادکرا، تا ئەوەی ڕۆژی ٢٦ی ئابی ئەمساڵ دادگای پێداچوونەوەکەی بەڕێوەبچێت.


AM:11:30:19/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌