روونکردنەوەیەک لە بەهادین نورییەوە
PM:01:52:12/09/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 
بهادین نوری‌ سكرتێری‌ پێشوی‌ حزبی‌ شیوعی‌ عێراق له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری‌  كتێخانه‌ی‌ گشتی سلێمانی‌ داوای‌ مۆڵه‌تی‌ هه‌تا رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ كردووه‌. 


بهائەدرین نوری سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ میترۆ نێردراوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌، ئه‌و نووسینەی دوێنێ کە لە فەیسبووکدا بڵاوم کردەوە، حەزدەکەم خوێنەرانی بەڕێز ئەوەش بزانن کە بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی کاک ئالان رەووف داوای مۆلەتی هەتا ڕۆژی پێنج شەممەی کرد، بۆ ئەوەی وەڵاممان بداتەوە.

بهادین نوری‌ هه‌ر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌شیدا داوای لێبووردن ده‌كات و ده‌ڵێت"  داوای‌ لێبوردن دەکەم کە لە نووسینی دوێنێدا ئاماژەم بۆ ئەوە نەکرد، کاک ئالان رەووف داوای مۆلەتی هەتا ڕۆژی پێنج شەممەی کردووه‌، بۆیه‌ من چاوه‌ڕوانی‌ رۆژی‌ پێنج شه‌مه‌ ده‌كه‌م". 

هاوكات دوێنێ‌ 11ی‌ ئه‌یلول سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا، بە توندی ئیدانەی بڕیاری بەشی پێدانی مۆڵەتی وەزارەتی رۆشنبیری كردوو، داوای‌ لە وەزیری رۆشنبیری كرد بە زوترین كات داوای لێبوردن لە مامۆستا بهائەدین نوری بكەن و دەسبەجێ ژمارەی سپاردنی پێبدەن و هیچ جۆرە سانسۆرێك نەكرێتە سەر كتێبەكەی.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكرابوو كه‌، سانسۆرو دانانی ئاستەنگ بۆ بڵاوكردنەوەی كتێب، رەفتارێكی نادیموكراسییەو گەڕانەوەی تارمایی مقەستی سانسۆری رژێمی پێشوو بیر خەڵكی كوردستان دەخاتەوە، دەبێت هەمووان بەری پێبگرین.


مامۆستا بهائەدین نوری یەكێكە لە دیارترین سەركردە چەپەكانی عێراق، لە ساڵی 1946 پەیوەندی بە حزبی شییوعی عێراقەوە كردوە، پۆستی سكرتێری ئەو حزبەی وەرگرتوە، لە ساڵی 1953 بۆ 1958 لە زیندانی رژێمی پاشایەتی بووە. لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بەشی یەكەمی بیروەرییەكانی خۆی بڵاوكردۆتەوە. سەرباری نەخۆشی بەردەوامە لە نوسین.