میترۆ، كوردستانی نوێ
تایبه‌ت به پاشكۆی گوندستانی نوێ
گونده‌كانی كوردستان ناوه‌ندێكی گه‌رموگوڕی هه‌واڵن بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌ڵام تاكو گه‌شتنی هه‌واڵێك له‌گونده‌كانه‌وه بۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌شاردا، هه‌واڵه‌كه سارد ده‌بێته‌وه‌و چه‌ندان ڕۆژو هه‌فته‌و ته‌نانه‌ت مانگیشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت.
دوای 27 ساڵیش له‌ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان، تاكو ئێستا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن نه‌یانتوانیوه په‌یامنێرو كه‌سی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت له‌گونده‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی بتوانن هه‌واڵه‌كان به‌گه‌رمی‌و له‌كاتێكی زوودا بگه‌یه‌نن به‌ده‌زگاكانیان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكامانی ڕاگه‌یاندن‌و ناوه‌نده میدیاییه‌كانیش نایشارنه‌وه كه گونده‌كان له‌ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی كاری ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌یه
كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی PUKMEDIA بۆ گوندستانی نوێ دواو وتی»سه‌باره‌ت به‌ڕوماڵكردنی هه‌واڵی گوند‌و شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان، ده‌توانم بڵێم ئێستا كه‌مترین شوێنی هه‌یه له‌میدیای كوردیدا به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت میدیای یه‌كێتی دا. ئه‌مه پێشتر وه‌ها نه‌بوو، پێشتر كه بڕیاره‌كانی ی‌و ئێن هه‌بوو وه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت‌و قوتابخانه‌و ڕێگاوبان، زۆربه‌ی هه‌واڵه‌كانی كوردستان هه‌واڵی گوند‌و ناوچه دووره‌ده‌ست‌و سنورییه‌كان بوو»
كاروان ئه‌نوه‌ر پێیوایه: ئێستا سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ڕوماڵكردنی هه‌واڵدا، له‌ده‌ره‌وه‌ی جاده‌ی قیره‌وه ناوچه‌كان كه‌م تا زۆر پشتگوێ خراون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌كرێت هه‌ندێك له‌شوێنه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی كه په‌یامنێری تایبه‌ت به‌لادێ دابنرێت هێلی گه‌رم هه‌یه له‌ڕێگای ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه خه‌ڵكی گوند‌و ئه‌نجومه‌نی گوند ده‌توانن ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه پێویست ده‌كات بیگه‌یه‌نن به‌كه‌ناڵ‌و میدیاكان به‌بینراو، بیسراو و خوێنراوه‌وه»
كاروان وتیشی: پێمه وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆمان ئه‌و ڕێگایه‌مان گرتووه‌ته‌به‌ر كه ئه‌نجومه‌نی گونده‌كان ئه‌گه‌ر خه‌له‌لێكیان هه‌بێت، به‌ته‌له‌فۆن ئێمه هه‌واڵه‌كه‌یان بۆ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه تینوێتی ئه‌وه ناشكێنێت كه ناوچه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان كه ده‌كاته نزیكه‌ی %70ی كوردستان گوند‌و شوێنه دووره‌ده‌سته‌كانه پێویسته میدیا له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه زیاتر گرنگی به‌و ناوچانه بدات».
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆیش نایشارێته‌وه كه، میدیای كوردی وه‌ك پێویست ڕوماڵی هه‌واڵی گونده‌كان بكات.
دیاری حاجی محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی ڕۆژنامه‌نوسان بۆ گوندستانی نوێ وتی «به‌داخه‌وه زۆربه‌ی میدیای كوردی میدیایه‌كی ئاراسته‌كراوه‌و بووه‌به میدیایه‌كی سیاسی‌و كار له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌كات‌و زۆر بواریتری په‌راوێز خستووه وه‌ك بواری هونه‌ری‌و ژن‌و منداڵ‌و بواری گونده‌كان كه پێویستیان به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام هه‌یه.
بۆیه به‌گشتی هاوڵاتی كوردی ناتوانێت وه‌ك پێویست ده‌ستی بگات به‌هه‌واڵ له‌سه‌ر گونده‌كان»
دیاری حاجی محه‌مه‌د وتیشی: له‌هه‌رێمی كوردستاندا بیئه‌یه‌كی وه‌ها بۆ كاری ڕۆژنامه‌نوسی دروستبووه كه بیئه‌یه‌كی ناته‌ندروسته‌و ڕۆژنامه‌نوسان ناتوانن پرۆفیشناڵانه كاری خۆیان بكه‌ن‌و له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه كه كاری بۆ ده‌كات ئه‌و مه‌جاله‌ی ناده‌ن كه هه‌واڵێك له‌سه‌ر گونده‌كان بكات».
له‌ڕابردووداو له‌ته‌واوی شوڕش‌و بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا، گونده‌كان وه‌ك ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی كاری ڕاگه‌یاندنه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو خودی گونده‌كان خۆیان جێگایه‌ك بوون بۆ داڵده‌دانی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان.