میترۆ، وێستگه نیوز
له گۆڕستانی گردی سه‌یوان، كێلی گۆڕی ژماره‌یه‌ك شاعیری گه‌وره و کەسایەتی كورد شكێندراون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و لاوانی سلێمانیش رایگه‌یاند، سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی کێلی ئه‌و گۆڕانه‌ن.
رۆژنامەنووس کامەران سوبحان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: لە گۆڕستانی گردی سەیوان، کێلی گۆڕی هەردوو شاعیری مەزن (سالمی ساحێبقڕان و مستەفا بەگی کوردیی) شکێنراون.
هه‌روه‌ك گۆڕی یەکێ لە میرەکانی بابان، دامەزێنەرانی شاری سلێمانی، لە گۆرستانی گردی سەیوان شکێنراوەو ئەو قورئانەشی بە دڕاویی لە تەنیشت کێلەکەیەوە فرێدراوە!.
لای خۆیه‌وه بابه‌كر حسێن دڕه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و لاوانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نازانن كێ هه‌ستاوه به شكاندنی كێلی ئه‌و گۆڕانه، به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی كێلی گۆڕه‌كانن.
وێنه‌كان له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس كامه‌ران سوبحانه‌وه گیراون.