میترۆ، سلێمانی
به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ر یه‌ك له كاك سابیر عەبدوڵا بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بە یاوەری كاك هاوڕیَ و میدیا خان كاك عەبدوڵا رەئوف، سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆیانكرد و له‌لایه‌ن دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆوه پێشوازیان لێكرا.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، كاركردنی هاوبه‌شی نێوان میترۆ و ده‌سته‌كه‌یان بوو.
سابیر عەبدوڵا بەرێوەبەری نوسینگەی سلێمانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ده‌ست خۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌نته‌ری میترۆ كرد و وتی" میترۆ به‌رده‌وام داكۆكی كاری راسته‌قینه‌ی رۆژنامه‌نووسان بووه".
لای خۆشیه‌وه دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان ده‌ستی خۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كرد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاروچالاكیانه‌ی ئه‌نجامیان داوه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دیاری محمه‌د خۆشحاڵی خۆی و میترۆی ده‌بڕی به ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌شی نێوان نیان.