ئاگادارییەک بۆ ئەو کچ و ژنانەی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتیان لێکراوە




میترۆ، NRT
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لەو ژن و کچانە دەکات کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتیان لێکراوە؛ پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسەوە بکەن بۆ دەستگیرکردنی "تۆمەتبارە ھەڕەشەکەرەکە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی  بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم ڕایگەیاندووە، "ئاگاداری ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکەین کە تا ئێستا لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نامە و ھەروەھا ھەر ئامرازێکی تری رووشاندنی کەسایەتی و ئابڕوبردندان داوایان لێدەکەین بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە "ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین"، یاخود نوسینگەکانمان ئاگاداربکەنەوە لەسەر ئاستی قەزاکان".

ئەوەشی ڕاگەیاندووە،  یاخود ئەو ئافرەتانە دەتوانن پەیوەندی بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە بکەن لە رێگەی ھێڵی گەرمی تەلەفۆنەکانیانەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ھەرێم ئەوەشی ڕاگەیاندووە، داوا لە کچان و ژنانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بە ئاگاییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا گرەنتی پاراستنی تایبەتمەندی و نھێنییەکانی کەسایەتی ھیچ کەس ناکەن و ھەر وێنەیە و ڤیدیۆ و نامەیەکی دەنگی تا ئەو جێگەیە پارێزراوە کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ھەژمارە تایبەتییەکانەوە دەرناچێت و نانێردرێن بۆ کەسانی دیکە".

لە ئاگادارییەکەدا ژمارە تەلەفۆنەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان  ھاتووە بەم شێوەی خوارەوە :

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ھەولێر    ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سلێمانی  ھێڵی گەرمی ژمارە ١٩٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / دھۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ - ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / گەرمیان   ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سۆران   ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ڕاپەڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١

 


PM:04:03:18/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌