لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ هیچ توندوتیژییەكی سێكسی لە سلێمانی رووینەداوە
PM:03:16:07/10/2018

میترۆ، دواڕۆژ

لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، هیچ حاڵەتێكی توندوتیژی سێكسی لە سنووری شاری سلێمانی رووینەداوە، ئەوەش بەلای بەڕێوەبەرایەتییەكی توندوتیژی دژی ژنان جێی دڵخۆشییە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ژنان كە لە ماڵپەڕی خۆیاندا بڵاویانكردۆتەوە، دەركەوتووە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا هیچ حاڵەتێكی توندوتیژی سێكسی لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی تۆمارنەكراوە.

رائید هیوا كەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند "راستە لەو ماوەیەدا بەشێوەیەكی فەرمی هیچ حاڵەتێكی توندوتیژی سێكسی لە سنوورەكەمان رووینەداوە كە ئەوەش جێی خۆشحاڵییە"