تەرمی رۆژنامەنووسێک بە کوژراوی دۆزرایەوە
PM:02:20:08/10/2018

میترۆ، سپی‌ میدیا 
تەرمی کچە رۆژنامەنووسێکی بولگاری لە شارێکی باکوری رووسیا دوای دەستدرێژیکردنە سەری بە مردووی دۆزرایەوە.

ئەو کچە رۆژنامەنووسە کە ناوی " ڤیکتۆریا مارینکوڤا "یە بۆکاری رۆژنامەنووسی چووبووە شارێکی باکوری رووسیا دوای دەستدرێژی کردنە سەری و خنکاندنی تەرمەکەی لە باخێکدا دۆزرایەوە.

ئەو رووداوە کە بووە رۆژەڤی میدیاکانی رووسیاو بولگاریا، وەزیری ناوخۆی رووسیا ملادن مارنۆڤا رایگەیاند" بەپێی پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەوتووە ئەو کچە رۆژنامەنووسە دەستدرێژیکراوەتە سەرو دواتر لەسەری دراوەو خنکێنراوە".