میترۆ، سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی روماڵی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ( گۆڕنی زیندان بۆ كتێیخانه)، كه‌له‌لایه‌ن دیمه‌ن بورهانه‌وه راگه‌یه‌ندرا له زیندانی چاكسازی ژنان و منداڵا له سلێمانی، به‌ڵام له‌لایه‌ن بازگه‌ی یه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70 رێگری له ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرا به‌بیانوونی نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌وه، رۆژنامه‌نووسێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا رێگری له ئێمه‌كرا به‌به‌رچاوی خۆمان رێگه‌یان بۆ چه‌ند رۆژنامه‌نووس و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كرده‌وه بچن روماڵی چالاكیه‌كه بكه‌ن.
ئاوات مه‌حمود په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT به‌میترۆی وت: له‌گه‌ڵ كامێرامانه‌كه‌م زانكۆ ته‌ها ویستمان بچین بۆزیندانی ژنان و منداڵانی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی گۆڕینی زیندان بۆ كتێبخانه، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌سه‌وانه‌كانی بازگه‌ی هێزه‌كانی رێگریمان لێكرا و رێگه‌یانه‌دا بچین ژوره‌وه.
له‌میا ره‌سوڵ په‌یامنێری كه‌ناڵی وار تیڤی وتی" من و كامێرا مانه‌كه‌م محمه‌د ئازاد له‌كاتێكدا ئێمه بانگهێشت نامه‌مان بۆ نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی روماڵی ئه‌و چالاكیه بكه‌ین به‌ڵام له‌لایه‌ن بازگه‌ی یه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70وه رێگریمان لێكرا" .
ئاری لوقمان په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN به‌میترۆی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌ردی به‌هادینی كامێرامان له‌به‌رده‌م بازگه‌ی یه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70 رێگریمان لێكرا له كاتێكدا چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ناڵه‌كانی دیكه به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه رێگه‌یان پێدان بچنه مه‌راسیمه‌كه و روماڵ بكه‌ن.
هاوكات رێگری له ئیبراهیم فه‌تاح كامێرامان و حه‌مه ته‌یب كامێرامان و هاژه غه‌فور په‌یامنێری كه‌ناڵی K24 و به‌رهه‌م له‌تیف په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز كرد.
هاوكات دیمه‌ن بورهان خاوه‌نی پرۆژه‌كه له روونکردنەوەیەکیدا بۆ میدیاکاران رایگه‌یاند: بڕیار بوو ئەمڕۆ ھەموو میدیاکان لەکۆنگرەی رۆژنامەنامەڤانی پڕۆژەی "زیندان دەکەین بە کتێبخانە" ئامادەبن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان و نەوجەوانانی سلێمانییەوە بانگێشت کرابوون، بەڵام بەداخەوە رێگرییان لێ‌کرا، لە بەر گوتەی بەرپرسانی چاکسازییەکە، ھێزەکانی یەکەی ٧٠ رێگەیان نەداوە زۆربەی دەزگا میدیاییەکان رووماڵی پڕۆژە خێرخوازییەکە بکەن، بۆیه داوای لێبوردن له رۆژنامه‌نووسان و له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه ده‌كه‌م كه رێگه‌یان پێنه‌دان روماڵی چالاكیه‌كه بكه‌ن.