‌خانمە بێژەرێک خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حکومەت کاندیدکرد




میترۆ، وێستگه‌ نیوز 

خانمە میدیاکارێکی عەرەب خۆی بۆ پۆستی وتەبێژی حکومەتی نوێی عێراق کاندیدکردووە و دەڵێت سەر بەهیچ حزبێک نییە و دەیەوێت ئەو پۆستە وەرگرێت.


دالیا عەقیدی ڕۆژنامەنوس و بێژەر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە سی ڤی خۆی ناردووە بۆ عادل عەبدول مەهدی کە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نویی عێراق.


دالیا ئاماژەی بەوەکردووە خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی وتەبێژی حکومەتی نوێی عێراق.


ئەو خانمە ڕۆژنامەوانە جەختیکردوەتەوە ئەندامی هیچ حزبێک نییە و وەک کەسێکی بە ئەزموون و سەربەخع دەیەوێت ئەو پۆستە وەرگرێت.


رۆژنامەنووس دالیا عەقیدی تەمەنی 50 ساڵ و دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق لە ساڵی 2003 دا لە كەناڵی ئاسمانی ئەلحورە کاریکردووە و دواتر وەكو بێژەری هەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامە لە كەناڵی سۆمەریە لە بەیروت كاریكردووە پاشان گەڕاوەتەوە بۆ واشنتۆن و بەردەوام بووە لە كاری راگەیاندن.

عادل عەبدول مەهدی کە ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕایگەیاند سەرجەم هاولاتیان دەتوانن خۆیان کاندید بکەم بۆ پۆستە حکومیەکان و هەرکەسێک خواستی ئەوەی هەبیت دەتوانێت لە ڕێگەی ماڵپەڕێکی تایبەتەوە سی ڤی بنێرێت و خۆی وەک کاندید تۆمار بکات


AM:10:17:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌