میترۆ، رادیۆ نه‌وا
وه‌فیق سامه‌رائی راوێژكاری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری كۆچكردوی عیراق ده‌ڵێت "كوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له توركیا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق و ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت و به‌سودی عیراق ده‌شكێته‌وه".
سامه‌رائی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "كه‌یسی ونبونی خاشقچی به‌یه‌كجار میانڕه‌ویی سعودیه‌ی روخاند، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌هێزتر كرد، كه ده‌ڵێن ریاز وڵاتی یه‌كه‌می تیرۆره".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه عیراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و روداوه‌ی تایبه‌ت به خاشقچی، ئۆپۆزسیۆنی سعودیه و ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه و ره‌خنه‌ده‌گرن، له ناوخۆ و ته‌نانه‌ت كه‌نداویشدا به‌هێزتر ده‌كات.
سامه‌رائی پێیوایه، به‌هۆی كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌وه بیانوه‌كانی سعودیه بۆ شه‌ڕی یه‌مه‌نیش لاواز ده‌بێت و گورزه ئاسمانیه‌كانی سنوردار ده‌كات، هه‌روه‌ها كردنه ئامانجی پێگه مه‌ده‌نیه‌كان و هاووڵاتیان ده‌هێنێته‌وه به‌رباس و ناچار ده‌كرێت پاشه‌كشه بكات و روبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ش ده‌بێت.
ئه‌و راوێژكاره‌ی پێشووی سه‌رۆك كۆماری عیراق وای ده‌بینێت، كه ئه‌و روداوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق و سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌بێت، كه سعودیه ده‌ستوه‌ردانی تێدا ده‌كات و كار له عیراق ده‌كات كه سورتر بێت له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی سعودیه له‌بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و به‌وه‌ش به‌سودی عیراق ده‌شكێته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌بێته‌هۆی فراوانتربوونی كه‌لێنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو و گوشار له‌سه‌ر ئێران كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، راند بوڵ سیناتۆری ئه‌مریكی له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتویه‌تی "پێویسته چه‌ك فرۆشتن به عه‌ره‌بستانی سعودیه بوه‌ستێنین ئه‌گه‌ر به‌رپرس بوون له كوشتنی خاشقچی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشانه‌یه‌كی كوشتنیشی ده‌ركه‌وت".
لای خۆیشیه‌وه سیناتۆر لینسی گراهام رایگه‌یاندوه، به‌سه‌لماندنی كوشتنی خاشقچی له‌ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیستانبوڵ، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته سه‌رجه‌م ئه‌و سنورانه‌ی به‌زاندوه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دایناوه.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری كه‌یسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ده‌كات.
وتیشی "لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریكی ئێستا به‌شدارن له لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دیارنه‌مانی خاشقچی له نێو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ".
له‌لایه‌كی تره‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له كونسوڵخانه‌ی سعودیه هاتۆته‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه پێویسته سعودیه به‌به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌وه بسه‌لمێنێت".
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشقجی رۆژنامه‌نوسی سعودی بۆ مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌چێته كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌شاری ئیستانبوڵی توركیا، له‌و كاته‌وه دیار نه‌ماوه‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاش، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه‌و دواتر له‌ت له‌ت كراوه‌و به‌چه‌ند سندوقێك و به ئۆتۆمبێلێكی دیپلۆماسی گواستراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه.
جه‌مال خاشقجی یه‌كێك بووه له نوسه‌ره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی رژێمی پادشایه‌تی سعودیه و له‌چه‌ندین وتاردا له رۆژنامه به‌ناوبانگه جیهانیه‌كاندا، ره‌خنه‌ی له‌و رژێمه گرتووه.