میترۆ، هاوڵاتی
مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گه‌شته ریازی پایته‌ختی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی گفتوگۆ بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌لایه‌ن عادل زوبێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه پێشوازی لێ‌کرا، گفتوگۆکان له‌سه‌ر کوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعودی که خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکیه ده‌کرێت.
هاوکات، باسی پرسی زیادکردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی سعودیه ده‌کرێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی رێگری له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرێت له‌به‌رواری 5/11/2018 هه‌نارده‌ی نه‌وت بکات له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دوێنێ دووشه‌مه رایگه‌یاند، لێکۆڵینه‌وه له کوشتنی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی ده‌که‌ن.