میترۆ، وشه
فۆتۆگرافه‌رێكی خاون پێداویستی تایبه‌ت له شاری سلێمانی، وێنه‌كانی خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاتن و وێنه‌ی سروشت، مۆدێل، بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان ده‌گرێت.
ڕاوێژ عوسمان له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له دایك بووه، ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكییه له به‌شی ئامار و كۆمپیوته‌ر له سلێمانی، له زگماكییه‌وه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته واته ته‌نیا ده‌ستێكی هه‌یه، كه‌چی ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كاری فۆتۆگرافی ده‌كات و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستانه.
ئێسته ڕاوێژ فۆتۆگرافه‌ری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ته (CDO)، فۆتۆكانی نه‌ك ته‌نیا سه‌رنجی هاووڵاتییانی كوردی ڕاكێشاوه، به‌ڵكو له لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه فۆتۆكانی وه‌رگیراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی بوون به فۆتۆگرافه‌ر ڕاوێژ بۆ "وشه" ده‌ڵێت: زۆر سه‌یری ناشناڵ جیۆگرافیم ده‌كرد، كه فۆتگۆگرافه‌رانی ئه‌وێ زۆر پڕۆفیشناڵانه كاریان ده‌كرد و وێنه و ڤیدیۆیان ده‌گرت، بۆیه منیش حه‌زی بوون به فۆتۆگرافه‌ر له ناخمدا سه‌ری هه‌ڵدا و سه‌ره‌تا به وێنه‌كێشان له خوێندنگادا ده‌ستم پێ كرد، تا دواتر بڕیارم دا كه كامێرایه‌ك بكڕم و منیش كاری فۆتۆگرافه‌ری بكه‌م، ئیتر كامێرایه‌كی بچوكم كڕی و ده‌ستم كرد به وێنه گرتنی سروشت و دواتر زۆر سه‌یری یوتوب و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌م ده‌كرد كه تایبه‌ت بوو به چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی كامێرا و وێنه گرتن، ئه‌مه‌ش وایكرد كه زیاتر پێش بكه‌وم.
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره له‌باره‌ی ئه‌و بوارانه‌ی كه وێنه‌ی تێدا ده‌گرێت گوتی، سه‌ره‌تا به وێنه‌گرتنی سروشت ده‌ستم پێ كرد و دواتر بووم به فۆتۆگرافه‌ری مۆدێل و بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان، من وێنه‌گرتنی سروشتم زۆر خۆش ده‌وێت و ده‌توانم جوانترین وێنه‌ی سروشت بگرم، به‌ڵام له وێنه‌گرتنی مۆدێل و ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌توانم داهاتێكم ده‌ست بكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هیچ فۆتۆگرافه‌رێك سوودمه‌ند نه‌بووه، بۆیه ئه‌م وێنه‌گرتنی مۆدێله یان ئاهه‌نگه‌كان بۆ من باشه تا كامێراكانم بگۆڕم و بیانكه‌م به كامێرای پێشكه‌توو بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی جوانتری پێ بگرم.
زیاتر گوتی: "هه‌تا ئێسته خاوه‌نی یه‌ك پێشانگای تایبه‌تم و به‌شداریم له حه‌وت پێشانگای هاوبه‌شدا كردووه له سلێمانی و دهۆك و شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام تا ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپی پێشانگام نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ونی منه له ده‌ره‌وه‌ش پێشانگام ده‌بێت".
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره خاوه‌نی چه‌ندان خه‌ڵاته، له ساڵی 2017 بووه به خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ڕوانگه و له گرووپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وێنه‌كانی خه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه و براوه‌ی ڕۆژ و هه‌فته و مانگ بوون، كاتێك پێشبڕكێ له نێوان وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌راندا ده‌كرا، زیاتر له 150 وێنه‌ی له‌لایه‌ن گرووپه جیهانییه‌كانه‌وه هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
پاڵپشتییه‌كانی خێزانه‌كه‌ی بوونه‌ته هۆكارێك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له بواری فۆتۆگرافیدا و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: من سه‌ره‌تای ده‌ستكردنم به كاری فۆتۆگرافی له‌لایه‌ن دایك و باوكمه‌وه پاڵپشتی كرام و دواتریش له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌مه‌وه پاڵپشتی كرام و تا وام لێ هات بووم به‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ی كه ئێسته هه‌م.