به‌هۆی پۆستێكی فه‌یسبوكه‌وه، قایمقامی كه‌لار سكاڵا له‌سه‌ر چالاكوانێكی مه‌ده‌نی تۆمارده‌كات‌و چوار رۆژه به‌وهۆیه‌وه ده‌ستگیركراوه.
دوای ئه‌وه‌ی چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی، ئارام حەسەن سایەخان، لە ئەكاونتی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك پۆستێكی ره‌خنه ئامێزی بڵاوكرده‌وه لەسەر جەلال شێخ نوری، قایمقامی كەلار، ناوبراو سكاڵای لەسەر تۆماركرد‌و له رۆژی 10/8/2014ه‌وه بە فەرمانی دادوەر ئارام دەستگیركراوه، به وته‌ی برایەكی ئەو چالاكوانە.
كێشەی ئەو چالاكوانەو قایمقامی كەلار دوای ئەوە هات كە بەوتەی چالاكوانەكە "ئەوان سەردانی قایمقامیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كانی ناوچه‌كه دروست بكات، بەڵام جەلال شێخ نوری بەشێوەیەكی ناشرین قسەی لەگەڵدا كردوون‌و دەریكردوونەتە دەرەوە."
دواتر ئارام سایه‌خان، بابەتێكی ره‌خنه ئامێزی لەسەر قایمقامی ناوبراو نووسی‌و رەخنەی لێگرتبوو، لەسەر ئەم رەخنەیەش قایمقام بە تۆمەتی ناوزڕاندن سكاڵای لەسەر تۆماركرد.
پێشتر ئاوێنەنیوز، چەندین جار پەیوەندی بەقایمقامی كەلارەوە كرد بۆ وەرگرتنی وتەی له‌سه‌ر كێشه‌كه، بەڵام پەیوەندییەكان بێ وەڵام بوون
ئاوێنەنیوز، گەرمیان