وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌كاتی سه‌ربڕینی كه‌سێك به‌وه‌ی گوایه رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكاییه، به‌كارێكی وه‌حشیگه‌ریانه ده‌داته قه‌ڵه‌م و ده‌ڵێت ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه كردووه.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، كیتلین هایدن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان بینیوه، كه گوایه، ئه‌و كه‌سه‌ی تێیدا ده‌ركه‌وتووه، جه‌یمس فۆڵ، ڕۆژنامه‌وسی ئه‌مریكاییه و له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراوه.
وتیشی: ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا به‌خێراترین شێوه له ڕاست و دروستی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی كۆڵیوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه ڕاست بێت، ئه‌وا كوشتنی ڕۆژنامه‌وانێكی بێ تاوانی ئه‌مریكی به‌و شێوه وه‌حشیگه‌ریه ترس بڵاو ده‌كاته‌وه.
جه‌یمس فۆڵ له سوریا وه‌ك رۆژنامه‌نووس كاری بۆ ماڵپه‌ڕی گۆڵۆباڵ پۆست ده‌كرد، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری بۆستنه، له تشرینی دووه‌می 2012دا بێ سه‌روشوێن بوو، هه‌روه‌ها له مانگی ئابی 2013ه‌وه سۆتلۆف كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كرد، ئه‌ویش بێ سه‌روشوێن بوو.
خه‌ندان –