هه‌ولێر: رۆژنامه‌نووسان داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی‌ داكۆكیكار له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن
PM:06:01:30/10/2018


میترۆ، سلێمانی‌ 

ژماریه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ هه‌ولێر نوسراوێك ئاراسته‌ی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ داكۆیكار له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن رایده‌گه‌یه‌نن، سەرۆكی كۆمسیۆن جیاكاری لە نێوان دەزگاكانی راگەیاندن دەكات بە تایبەتیش ئەو دەزگا راگەیاندانەی سەربە لایەنی دەسەلاتدارن .


ده‌قی‌ نووسراوه‌كه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان 
سەرۆكی كۆمسیۆن تكایە ئەو پێشلكارییە یاساییە راگرە


لەماوەی چوار ساڵی رابردوو هەموو دەزگاكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستان هەتا چەند رۆژێك كاریان بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەبێت ئەویش لە كاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانە، دوای ئەنجامدانی پرۆسەكەش بە فەرمانی سەرۆكی كۆمسیۆن پێشلكاری یاسایی ئەنجامدراوە بەرامبەر بەدەزگاكانی راگەیاندن لەگەڵ ئەوەشدا  سەرۆكی كۆمسیۆن جیاكاری لە نێوان دەزگاكانی راگەیاندن دەكات بە تایبەتیش ئەو دەزگا راگەیاندانەی سەربە لایەنی دەسەلاتدارن .

ئەمەی سەرۆكی كۆمسیۆن دەیكات  راستەوخۆ پێشێلكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیارییەو تەنانەت فەرمانی كردووە كە تیمەكانی راگەیاندن بۆیان نییە لەپرسگەش دابنیشین تاكو زانیارییان دەستكەوێت، بیانووی سەرۆكی كۆمسیۆن ئەوەیە گوایە بە بریاری ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران بریارەكە دەرچووە، ئەمەش لەكاتێكدایە نە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران و نە وتەبێژی كۆمسیۆنیش ئاگاداری ئەو بریارەی سەرۆكی كۆمسیۆنین.


بۆیە داوا لە سەندیكای رۆژنامەنوسان و رێكخراوە داكۆكیكارەكان لە مافی رۆژنامەنووسان  بێدەنگ نەبن.

هاوكات دیاری‌ محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، سه‌نته‌ری‌ میترۆ ئه‌و داوایه‌ی‌ رۆژنامه‌نووسان به‌ هه‌ند وه‌ر ده‌گرێت و په‌یوه‌ندی‌ به‌ كۆمسیۆنی‌ راسپی‌ و هه‌لێژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كار ئاسانی‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان بكات. 


 بەشێک لە رۆژنامەنوسانی شاری هەولێر 
٢٠١٨/١٠/٣٠

سەعید عەبدوڵڵا 
بریار محەمەد 
ساڵح هەرکی
هەژار ئەنوەر
کۆچەر عەلی
هێرش قادر 
رێبوار کاکەیی
ئەحمەد مستەفا
ئومێد چۆمانی
ئارام بۆرە
هێمن بابان