میترۆ به‌شداری‌ له‌ رۆژی‌ جیهانی كۆتایهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا لە تاوانەكانی دەرهەق بە رۆژنامەنوسان ده‌كات
AM:11:08:31/10/2018


میترۆ، سلێمانی‌ 
له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر چالاكی‌ ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر و به‌یروت كرا، بڕیارە سەنتەری میترۆ وەك ئەندامێكی كەمپینی جیهانی بۆ كۆتایهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا لە تاوانەكانی دەرهەق بە رۆژنامەنوسان، لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و بە سەرپەرشتی یونسكۆ و پاڵپشتی كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی، بەشدار بێت لە رێكسختنی پێشانگایەك بۆ رۆژنامەنوسانی تیرۆركراو لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفریقیا. 

هەروەها لە هەولێریش بەشداری مێزگردێك بكات كە لەو بۆنەدا رێكدەخرێت.

بڕیاره‌ به‌ ناونیشانی‌ "حەقیقەت هەرگیز نامرێت"  لە رۆژی جیهانی كۆتایهێنان بە فەرهەنگی دەربازبوون لەسزا لە تاوانەكانی بەرامبەر رۆژنامەنوسان، جیهان یادی رۆژنامەنوسانی تیرۆركراو بكاتەوە.