عەلی عومەر بوو به‌ نوێنەری METRO لە بەغدا
AM:11:23:31/10/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان خۆشحاڵە رۆژنامەنوسان لە كوردستان و عێراق كار بۆ ئامانجەكانی دەكەن‌و تۆڕی میترۆ فراوان دەكەن. هاوكارمان (عەلی عومەر) سەرباری ئەركی لە ژووری هەواڵی كەناڵ ئەلعیراقییە ئامادەیی دەربڕی وەك خۆبەخش كارمان لەگەڵ دەكات ، میترۆ خۆشحاڵە رۆژنامەنوس عەلی عومەر نوێنەرایەتی سەنتەرەكەمان بكات لە شاری بەغدادی پایتەخت ‌و هەوڵ بدات بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیمان لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتی و عێراقییەكان.

عەلی عومەر تەمەنی 24 ساڵەو بەكالۆریوسی لە ئابوری و كشتوكاڵ هەیە، هەوەها دبلۆمی راگەیاندنی هەیە لە پەیماننگای راهێنانی BBC و بەشداری دەیان خولی بەهێزكردنی زمان ‌و راهێنانی رۆژنامەنوسی كردوە، لەكەناڵی NRT ، باسنیوز،ی ئاوێنە، رادیۆی دوارۆژ، رادیۆی دەنگ، كاری كردوە. سەرنوسەری گۆڤاری رەهێڵ بووە كە گۆڤارێكی زانستی بووە لە زانكۆ بڵاوكراوەتەوە.

 ئێستا لە بەشی كوردی كەناڵی ئەالعیراقیە وەك سەرنوسەری هەواڵ كار دەكات.