هه‌واڵی درۆ و ساخته‌ ئه‌مریكییه‌كانی نیگه‌ران كردوه‌
AM:11:34:31/10/2018

میترۆ، نه‌وا
كارمه‌ندانی گۆڤاری (كۆڵۆمبیا جۆرنالیزم ریڤیو) له‌ به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی كۆڵۆمبیا له‌ نیویۆركی ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و ساخته‌ بووه‌ته‌ دیارده‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا، كارێكی جیاوازیان ئه‌نجام دا.

له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له‌ ئه‌مریكا بابه‌تی "هه‌واڵی ساخته‌"  له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سی ئێن ئێن كه‌ وه‌ك میدیای ئۆپۆزسیۆن سه‌یری ده‌كرێت، ده‌نگی دایه‌وه‌ و گۆڤاری ناوبراویش بۆ راكێشانی سه‌رنجی لایه‌نه‌كان به‌شێكی زۆر له‌و هه‌واڵانه‌ی له‌پێشانگایه‌كدا هه‌ڵواسی، كه‌ به‌هه‌ڵه‌ یاخود درۆ له‌ ئینته‌رنێت بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌ پیشانگاكه‌ بریتیه‌ له‌ خستنه‌ڕوی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ زیان به‌ راست و دروستی راگه‌یاندن ده‌گه‌یه‌نێت و له‌سه‌ر ستانده‌كه‌ش نووسیبوویان "ستاندی هه‌واڵه‌ نادروسته‌كان".

كایڵ پۆپ  یه‌كێك له‌ به‌رپرسه‌كانی گۆڤاری (كۆڵۆمبیا جۆرنالیزم ریڤیۆ) له‌باره‌ی كاره‌كه‌یانه‌وه‌ وتی "به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان گرنگی به‌سه‌رچاوه‌كان بده‌ن و هه‌موو كاتێك باوه‌ڕ به‌و زانیاریانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ و ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ پێویست زانرا".