لەررۆژی جیهانی كۆتایهێنان بە دیاردەی دەرباز بوون لە سزا میترۆ بەشداری چالاكییەكی UNESCO دەكات
PM:02:07:02/11/2018




 میترۆ، بەیروت

لە رۆژی جیهانی كۆتایهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزا بۆ ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامدەدەرێت، سەنتەری میترۆ و كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی، بە پاڵپشتی رێكخراوی نەتوەیەكگرتوەكانی بۆ زانست‌و پەروەردە (یونسكۆ)، پێشانگایەك شەهیدانی رۆژنامەگەری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقیا دەكەنەوە.

چالاكییەكە لە هۆڵی كراون پلازا لە بەیروت، لە لایەن رێكخراوی رێكخراوی نەتوەیەكگرتوەكانی بۆ زانست‌و پەروەردە (UNESCO) پاڵپشتی كراوەو رێكخراوەكانی IMS ، GCHR، دامەزراوەی MAHARAT، MPA، رێكخراوی بەندی 19، تۆڕی عەرەبی بۆ زانیارییەكانی مافی مرۆڤ، سەنتەری METRO، سەنتەری خەلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ، هاوبەشن لەو چتلاكییەدا.

پێشانگاكە كۆمەڵێك وێنەی شەهیدانی رۆژنامەنوسی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست لە خۆ گرتبوو كە بەشێكیان لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان تیرۆركرابوون، هادی ئەالمەهدی، نۆژیان ئارهان، ودات حسین، كاوە گەرمیانی، عەممار ئەلشابندر، روقیە حەسەن، ئەحمەد محمد ئەلموسا،رازان زەیتونە، عەساف ئەبو رەحال، ئەركان شەریف،  جوبران توینی، مقداد محمد عەلی، ئەحمەد ئەلشەیبانی، محمد العبسی، شیفا گەردی، ماری كولفن ، ریمی أوشلیك، محمود عبد الرەزا ئەالجەزیری، عبدالله قادری، فیرونیك روبرت، هوكر فیصل محمد و دلیشان إیبش،  میادە شەرەف.

لەم چالاكییەدا كە رۆژنامەنوسان و نوێنەرانی رێكخراوە نێودەوڵەتیی و عەرەبی ئامادەی بوون، تیشك خرایە سەر ژیانی ئەو رۆژنامەنوسانە بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی.

ئەمرۆ بەیاننامەی رێكخراوەكان:  GCHR، IMS ، IFEX ، Maharat ، MAP ، بەندی19 ، ANHRI ، Metro Center for Journalists ‌Rights and BCHR
پێشكەش كرا .

لە  بەیاننامەی رێكخراوەكاندا تیشك خرایە سەر كاری پڕ لە مەترسی رۆژنامەنوسان لە ناوچەكانی جەنگ‌و هەڵسوكەوتی حكومەتەكان لەگەڵ كەیسی رۆژنامەنوسان كە تاواباران دەرباز دەبن لەسزا، ناردنی بانگەوازێك بۆ رێكخراوەكانی تایبەت بە ئازادی رۆژنامەنوسی كە ئەو تاوانانە لە لایەن ئاژانسی حكومی و میلیشیاتی توندڕەو ئەنجاندراون.

داواشیان كرد كار بكەن بۆ بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە.