رێورەسمێكی ماتەمینی بۆ رۆژنامەنوسە ئەمریكییەكە بەڕێوەچوو




 ئەمرۆ ئێوارە (24ی ئابی 2014)  لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر و ژمارەیەك لەوەزیرەكانی حكومەتی هەرێم و ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی سەندیكا و رێكخراوە پیشەییەكانی كوردستان رێورەسمێكی ماتەمینی بۆ  رۆژنامەنوسی ئەمریكی (جێمس فولی) كە بەدەستی داعش سەری لەلاشەی جیاكرایەوە، بەڕێوەچوو.
 
لەو رێورەسمەدا كە لەلایەن  سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رێكخرابوو بەتوندی ئیدانەی ئەو كارە دڕاندانەی چەكدارانی داعش كرا لەبەرامبەر ئەو قەتلوعامەی بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی لە كوردستان و عێراق  ئەنجامی دەدا، لە نێویشیاندا سەر بڕینی رۆژنامەنوسی ئەمریكی (جێمس فولی) بە دڕندانە ترین شێوە.

هەر لەو رێورسمەدا كە ژمارەیەك لە نوێنەری وڵاتان لە هەرێم ئامادەی بوون، جەخت كرایەوە كە ئەو كارانەی داعش ناتوانێ‌ چرای روناكی  بكوژێنێتەوە و ئازادییەكان  بكوژێت، بەڵكو ئەوە كارێكی تیرۆرستانەیە و هەموو جیهان رووبەرویان دەبێتەوە.
 
 
خەندان- رەهێل سەمە


AM:12:00:25/08/2014




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌