فەڕەنسا بەمزووانە بڕیار دەدات لەسەر سەپاندنی سزاکان سەبارەت بە بابەتی کوشتنی خاشقچی





میترۆ، ده‌نگی‌ ئه‌مریكا 
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی پاریس بەمزووانە بڕیارێک دەردەکات سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەدا کە پەیوەندییان هەبووە بە کوشتنی نوسەر و ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچییەوە.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا فەڕەنساش وەکو ئەڵمانیا گەشتەکان قەدەغە دەکات لەسەر هەژدە هاوڵاتیە سعودیەکە یاخوود نا، لۆدغیان لە وەڵامدا وتی " ئێمە لەنزیکەوە لەم قۆناغەدا لەگەڵ ئەڵمانیادا کار دەکەین، خۆشمان بەخێرایی بڕیارێک دەدەین لەسەر سەپاندنی کۆمەڵێک سزای دیاریکراو بەپێی ئەوەی کە دەیزانین لەسەر کوشتنەکە."

وتیشی " بەڵام پێمان وایە دەبێت زیاتر بکەین چونکە پێویستە هەموو ڕاستییەکە بەتەواوەتی بزانین."

جێی ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە گوتی بەرلین ڕێگە لە 18 هاووڵاتی سعودی دەگرێت بێنە ناو سنوری ناوچەی شەنگنەوە بەهۆی ئەوەی گوایە دەستیان هەبووە لە کوشتنی ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی.


AM:10:10:20/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌