میترۆ، سلێمانی
هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار گله‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: 20 ساڵه له 21 وڵات پێشه‌نگا و چالاكیم هه‌بووه و هه‌وڵمداوه گه‌لی كورد به دنیا بناسێنم، به‌ڵام زیاتر له نۆ رۆژه له كوردستان‌م هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند كاریان له‌سه‌ر نه‌كردوم.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار دڵشاد كوێستانی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گله‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات و ده‌ڵێت: ۲۰ ساڵه له ۲۱ ووڵات پێشه‌نگا و چالاکیم هه بووه و هه وڵم داوه گه لی کورد به دنیا بناسێنم پپێیان بڵێم که ئێمه زوڵم لێکراوین و شایانی رێزین و حوکمی سه ربه خۆیی خۆمانین ،قوربانیمان زۆر داوه له پێناو هێنانه دی ئازادی.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه، وا بۆ ۹ رۆژ ئه‌بێت له کوردستانم هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن په یوه ندییان پێوه نه کردووم، پێم سه‌یر نیه له‌م خۆڵه هه ر ئه م تۆزه هه ڵئه سێ.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه، له ووڵاتی میسر له یه که‌م پێشه‌نگام دا زیاتر له ۲۰ رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ ئیشیان له سه ر کردوم.