ڕوونکردنەوەیەک لە تیمی بەرنامەی "ھێڵی سور"ەوە





میترۆ، NRT
لەدوایین پرۆگرامی ھێلی سور کە تایبەت بوو بە دیاردەی قومارکردن لە ھەرێمی کوردستاندا، بەھەڵە ڤیدیۆییەکی چەند چرکەیی چایخانەیەک بڵاوبووەتەوە کە پەیوەندیی بەبابەتی قومارەکەوە نییە. لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵێک شوێنی زۆر ھەن کە قوماریان تیادا دەکرێت، بەڵام ڤیدۆیی ئەو شوێنە پەیوەندیی بە ناوەڕۆکی بابەتەکەوە نەبوو.

ھەرچەندە لە ڤیدیۆکەدا دەم و چاوی ھیچ کەسێک دەرناکەوێت و تەنانەت شوێنەکەش بە روونیی دیارنییە کە کوێیە، بەڵام لەپێناو راستکردنەوەی ھەڵەکە و گەیاندنی راستییەکان بەدوور لە نەشێواندنیان ئەم روونکردنەوەیەمان بە پێویستزانی.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە ناوەڕۆکی دوایین بەرنامەی ھێڵی سور لادرا و سەرلەنوێ لە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی پەخشکرایەوە.


PM:03:26:20/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌