سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان سەردانی میترۆیان كرد
AM:10:10:04/12/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 

ئێوارەی دوێنێ‌ وەفدێكی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە نەقیبی رۆژنامەنوسانی كوردستان حاكم ئازاد حمد ئەمین، سكرتێری سەندیكا هەندرێن ئەحمەد، بەرپرسی سەلامەتی پییشەیی سەر بە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسان محمد عقراوی ، سەردانیان كردین.

سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی‌ دەربڕی بە سەردانەكەو كردنەوەی لقی سەندیكا لە شاری هەڵه‌بجە.

له‌و سه‌ردانه‌دا باس لە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی، یاسەكانی تایبەت بە كاری رۆژنامەنوسی و مافی دەسكەوتنی زانیاری و یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەنوسان و گرنگی چاودێریكردن‌و كاراكردنیان كرا.

لەو دیدارەدا كە رۆژنامەنوس كاوە ئەمین بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی تۆڕی‌ میدیای‌ رووداو ئامادەی بوو، سەندیكاو میترۆ بە گەرمی پیرۆزباییان لە تۆڕی میدیایی رووداو كرد كە لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بانگهێشتكراوە بۆ بەشداریكردن لە 23یەمین خولی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ساڵی 2018ی نەتەوەیەكگرتووەكان، كە لە رۆژی 5ی ئەم مانگە لە شاری نیویۆركی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرێوەدەچێت و ، تێیدا خەڵات بەسەر باشترین كارە رۆژنامەڤانییەكانی ساڵدا دابەشدەكرێت . لەو رێوەڕەسمەدا خەڵاتی زیویی (ریكاردۆ ئۆرتیگا)ی نەتەوەیەكگرتووەكان دەدرێتە عەبدولمەجید گلی ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە نەتەوەیەكگرتووەكان .