سوپاس نامه‌یه‌ك له‌خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدی‌ قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانیه‌وه‌
PM:02:53:06/12/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 
خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدی‌ قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیان سوپاس و پێزانینی‌ خۆیان ئاڕاسته‌ی‌ ته‌واوی‌ رۆژنامه‌نووسان و ئازادی‌ خوازان و چالاكوانان ده‌كه‌ن، كه‌ ماوه‌ی‌ پێنج ساڵه‌ یادی‌ تیرۆركردنی‌ كاوه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. 



ده‌قی‌ سوپاس نامه‌كه‌ 

سوپاس و پێزانین

بەناوی خانەوادەی کاوە گەرمیانییەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی تەواوی ڕۆژنامەنوسان وئازادی خوازان و چالاکوان دەکەین کە پێنج ساڵە بەردەوام لەگەڵ ئێمە ئەرک دەکێشن لەناوەوەو دەرەوەی ھەرێم یادی تیرۆرکردنی کاوە دەکەنەوە ڕێز لەشکۆی قەڵەمەکەی دەگرن.

بەو بەرزڕاگرتنەی یادی کاوە پشتیوانی ھەمیشەی ئێمەن وە ئەو پەیامە بەگوێی دەسەڵاتی تاریک پەرستدا دەدەن کە بەتیرۆرکردنی جەستە ناتوانن خەونی ئازادی لەگۆڕێنێن و ئیرادەی ئازادی خوازان بمرێنن..

لەکۆتادا دوبارە سوپاسی ھەمو لایەک دەکەین وەزۆرسوپاسی ڕادوێی دەنگ و ڕۆژنامەنوسەکانی دەڤەرەکە دەکەین ھەموساڵێک ئەرکی یادکردنەوەی کاوە لەئەستۆ دەگرن ماندوبونتان و پشتیوانیتان بەرز دەنرخێنین ، دووپاتی دەکەینەوە ڕێزو سوپاس و دەست خۆشیمان بۆھەمولایەک.

خانەوادەی شەھیدی قەڵەم کاوەگەرمیانی
6-12-2018