میترۆ، رووداو
لە گەورەترین و گرنگترین رێوڕەسمی ساڵانەی رێزلێنان و خەڵاتكردنی باشترین كارە رۆژنامەڤانییەكان لە جیهاندا، مەجید نیزامەدین گلی، وەک پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتی برۆنزی ریکاردۆ ئۆرتیگای نەتەوەیەکگرتووەکانی پێبەخشرا.
تۆڕی میدیایی رووداو بووە یەكەمین دەزگای میدیایی كە لە كوردستان و عێراقەوە، پەیامنێرێکی لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە خەڵاتبكرێت.
لە رێوڕەسمەکەدا مێزێکی تایبەت بۆ رووداو داندرابوو، هێمن لهۆنی بەڕێوەبەری دیجیتاڵ میدیای رووداو، رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری بەنێوبانگی کوردستان، نامۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن و مەجید نیزامەدین گلی بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک بەشداربوون.