میترۆ به‌شداری‌ له‌ سیمناری‌ یەکێتی نێودەوڵەتی ژنان كرد
PM:02:57:09/12/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 

یەکەمین دانیشتنی یەکێتی نێودەوڵەتی ژنانی ڕاگەیاندن(IAWART) له‌شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامدرا. 
 
 
له‌و سیمیناره‌دا كه‌ شنه‌ به‌رزنجی‌ نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان و چه‌ندین خانمانی راگەیاندکار به‌شداربوون، تیشک خرایە سەر " بیرۆکەی دامەزراندنی لقی کوردستانی (IAWART)و ئامانجەکانی، نایەکسانی جێندەری لەدەزگاکانی راگەیاندندا، ئەو لەمپەرو توندوتیژیانەی دێنە سەر کارو پیشەی ژنانی راگەیاندکارو هۆکارەکانی و روبەروبوونەوەیان، کاریگەرییە دەروونییەکان و چارەسەرکردنیان" لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان (ئاواز سەلیم، شنۆ عوسمان، لاوێن کوردە، لاڤە کوردە)ەوە بابەتەکان پێشکەش کران. 

لەکۆتاییدای‌ سیمیناره‌كه‌دا پرسیار و بۆچوونەکان بۆ دانیشتنی ئاییندە خرانه‌ روو رەشنوسی پێشنیارەکان ئامادەکراو بڕیارە بۆ خزمەتی خانمانی راگەیاندکار بەردەوام بن .