ئه‌نجامی‌ راپرسیه‌كه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ له‌ پارێزگای‌ دهۆك





میترۆ
لە ئەنجامی ڕاپرسییەکی سەنتەری میترۆ دەرکەوتوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لە ئاستی پارێزگاکە زۆرترین زانیاری داوەتە ڕۆژنامەنوسان و تا ڕادەیەکی باش یاسای دەستخستنی زانیاری جێبەجێکردووە.


دوێنێ‌ دووشەممە ١٠\١٢\٢٠١٨ سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان، ئەنجامی ڕاپرسییەکی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دهۆك بڵاوکردەوە، تێیدا بەدواداچوون کراوە بۆ ئاستی جێبەجێکردنی یاسای دەستخستنی زانیاری و پێدانی زانیارییەکان بە ڕۆژنامەنوسان لە پارێزگای دهۆک.


بەگوێرەی ڕاپرسییەکە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لە پلەی یەکەمدا و بە بەراورد بە فەرمانگەکانی تری ئەو پارێزگایە زۆرترین زانیاری داوەتە ڕۆژنامەنوسان.


لە ڕاپرسیەکەدا قائیمقامیەتی ناوەندیی دهۆک لە پلەی دووەمە و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار پلەی سێیەمی هەیە.


لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کۆمپانیای نەوت بە بەراورد بە فەرمانگە و دامەزراوەکانی تر، کەمترین زانیاری دەداتە ڕۆژنامەنوسان.

ئەوە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت هەیە بەناوی یاسای دەستخستنی زانیاریی و بەگوێرەی یاساکە دەبێت زانیاریی بدرێتە ڕۆژنامەنوسان و ڕیگرییان لێ نەکرێت بۆ گەیشتن بە زانیارییەکان.




PM:01:16:11/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌