میترۆ
ڕاپۆرتێکی ئێن ئاڕتی خەڵاتی براوەی دووەمی پێشبڕکێی ڕۆژنامەوانی بۆ باشترین ڕاپۆرت لەسەر مافەکانی مرۆڤ وەرگرت، کە خەڵاتێکی ساڵانەیە و لەلایەن ڕێکخراوی NED ی ئەمریکی و ڕادیۆی دەنگەوە بەڕێوە دەبرێت.
ئێن ئاڕ تی بە یەک ڕاپۆرت بەشداری وەرزی سێیەمی پێشبڕکێکەی بۆ ساڵی ۲۰۱٨ کرد و خەڵاتی براوەی دووەمی پێدرا.
ڕاپۆرتەکان لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە کە لە کەسانی شارەزا پێکهاتوون، لەڕووی داڕشتن و ڕەچاوکردنی ئیتیک و بنەما ڕۆژنامەوانییەکانەوە، ڕاپۆرتەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ هەڵدەسەنگێنن و نمرەیان پێ دەدەن، براوەکانیش بەپێی ڕیزبەندی زۆرترین کۆنمرە پۆلێن دەکرێن و خەڵات دەکرێن.
ڕیزبەندی ڕاپۆرتە براوەکان بەم شێوەیە بوو:
خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێشبڕكێكه بۆ ڕاپۆرتی "له زیندانه‌وه بۆ زیندان"، له ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس (تارا عه‌زیز) بوو له سایتی (مه‌كتوب).
خه‌ڵاتی دووه‌می پێشبڕكێكه‌ش بۆ ڕاپۆرتی "خێزانێك ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قام"، كه ڕۆژنامه‌نووس (گه‌رمیان حه‌مه‌ی پور) ئاماده‌ی‌كردبوو له کەناڵی ئێن ئاڕ تی.
خه‌ڵاتی سێیەمیی‌ش بۆ ڕاپۆرتی "به‌غدا، دۆزه‌خی نێره‌موكه‌كان" كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس (زانا حه‌مه غه‌ریب) ئاماده‌كرابوو له ڕۆژنامه‌ی (ژیان).
پێشبڕكێی ڕۆژنامه‌وانی مافه‌كانی مرۆڤ، پێشبڕكێیه‌كی ساڵانه‌یه، له ساڵی ٢٠١٦وه ڕادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED)ی ئه‌مریكی ئه‌نجامیده‌دات.