ئه‌نجامی‌ پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ راگه‌یه‌نرا






میترۆ، رادیۆی ده‌نگ
 
ئه‌نجامی پێشبركێی رۆژنامه‌وانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ئاشكرا كرا و رۆژنامه‌نوسێك  له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بوه‌ براوه‌ی‌ پێشبركێكه‌.
 
ئه‌مرۆ دوشه‌مه‌ 10/12/2018، له‌ رۆژی‌ جیهانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ دا، ئه‌نجامه‌كانی‌ وه‌رزی‌ سێیه‌می‌ پێشبركێی‌ رۆژنامه‌وانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ له‌لایه‌ن رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی‌ بۆ دیموكراسی (NED) رێكخرابو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێک دا لە هۆڵی وەرزش و لاوانی کەلار، راگه‌یەنراو 3 رۆژنامه‌نوس بونه‌ براوه‌ی‌ پیشبركێكه‌.
 
خه‌ڵاتی‌ یه‌كه‌می‌ پێشبركێكه‌ بۆ راپۆرتی‌ "له‌ زیندانه‌وه‌ بۆ زیندان"، له‌ ئاماده‌كردنی‌ رۆژنامه‌نوس (تارا عه‌زیز) بو له‌ سایتی‌ (مه‌كتوب).
 
خه‌ڵاتی‌ دوه‌می پێشبركێكه‌ش بۆ راپۆرتی‌ "خێزانێك ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر شه‌قام"، كه‌ رۆژنامه‌نوس (گه‌رمیان حه‌مه‌ی‌ پور) ئاماده‌ی‌ كردبو له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ (NRT).
 
هه‌روه‌ك خه‌ڵاتی‌ سێیەمی‌ش بۆ راپۆرتی‌ "به‌غدا، دۆزه‌خی‌ نێره‌موكه‌كان" كه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌نوس (زانا حه‌مه‌ غه‌ریب) ئاماده‌كرابو له‌ رۆژنامه‌ی‌ (ژیان).
 
پێشبركێی‌ رۆژنامه‌وانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ، پێشبڕكێیه‌كی‌ ساڵانه‌یه‌، له‌ساڵی 2016ه‌وه‌ رادیۆی‌ ده‌نگ به‌ پاڵپشتی‌ سندوقی نیشتمانی‌ بۆ دیموكراسی (NED)ی‌ ئه‌مریكی ئه‌نجامی‌ ده‌دات.
 


PM:01:28:11/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌