میترۆ، سلێمانی
دوای سێ رۆژ له ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس به‌رهه‌م ساڵح ئێواره‌ی دوێنێ ئازاد كرا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رایده‌گه‌یه‌نێت: كاتێك من له زیندان بووم و هاوڕێكانم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پشتیوانیان لێده‌كردم و داوای ئازاد كردنیان ده‌كردم، به‌ڵام له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه قسه‌ی ناشرینان به‌رامبه‌ر كردوم و هێرشیان كردۆته سه‌رم.
رۆژنامه‌نووس به‌رهه‌م ساڵح به میترۆی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه و ره‌خنه‌م له نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین گرت، چه‌ند كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن هاتن بۆلام و پێیان وتم ئه‌و پۆسته بسڕه‌وه، مینش سڕیمه‌وه.
ئه‌و وتی" له دوای 10 رۆژ له سڕینه‌وه‌ی پۆرستهكه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینه‌وه سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار كرا و له بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستگیركرام و دواتر گواسترامه‌وه بۆ زیندانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت" كاتێك من له زیندان بووم و هاوڕێكانم له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پشتیوانیان لێده‌كردم و داوای ئازاد كردنیان ده‌كردم، به‌ڵام له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه قسه‌ی ناشرینان به‌رامبه‌ر كردوم و هێرشیان كردۆته سه‌رم".
بەهۆی رەخنەگرتن لە نەخۆشخانەی بەخشین، بەرهەم ساڵح رۆژنامەنوس و کارمەندی کەناڵی ئێن ئاڕ تی له به‌رواری 9ی كانوونی ئه‌م مانگه دەستبەسەرکرا.
رۆژنامه‌نووس یاسین ته‌ها له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ڕۆژنامەنووس "بەرهەم ساڵح" لەفەیسبووکی خۆی و وەک موراجیعێک، چەند ڕەخنەیەکی گرتووە لەنەخۆشخانەی بەخشین، پاش گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نەخۆشخانەکە دواتر پۆستەکەی سڕیوەتەوە، ئێستا لەپای ئەو نووسینەی کە دیارە کەلێنی یاسایی تیایە بەهۆی سکاڵاوە دەستبەسەرەو لەگرتووخانەیە، بەم پێیەش کاتەکانی دەستبەسەرکردنی لەزیندان زیاترە لەوادەی مانەوەی پۆستەکەی بەدیواری ئەکاونتەکەیەوە.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه نوسیویشیه‌تی: هەق وایە چیتر ئەم کێشەیە بەوەڵام و ڕوونکردنەوەو ڕاستکردنەوە کۆتایی بێت و گرتن و زیندانیكردن لەسەر نووسین نەکرێتە بنەماو نەرێت، بەتایبەت لەسایەی دۆخێک‌دا کە یاسا زیاتر بەسەر توێژەکانی خوارەوە جێبەجێ دەکرێت بەڵام لەئاست تاڵانکاریی و زۆر پرسیتری هەستیاردا لەخانەی نەبوودایە.
له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس به‌رهه‌م ساڵح دیاری محەمەد به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند، "بەپێی دەستوری عێراق و یاساکانی هەرێمی کوردستان مافی رادەربڕین بۆ هەموو کەسێک پارێزراوە و ئەوانەی دەیانەوێت ئازادی رادەربڕین کۆتوبەند بکەن خەیاڵیان خاوە".
راشی گه‌یاند"سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە رۆژنامەنوس بەرهەم ساڵح دەکات و ناوبراو کەسێکە کە بەپێی پێگەکەی ئەگەر زانیاری ڕاست و دروستی نەبێت بڵاویناکاتەوە، ئیتر بۆ دەبێت رۆژنامەنوسیک لەسەر زانیاری ڕاست بدرێت بە دادگا؟!"
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ داوای لەو لایەنە کرد کە سکاڵای یاسایی دژ بە بەرهەم ساڵح تۆمارکردووە، سکاڵاکەی بکشێنێتەوە و لەبری دادگا پەنا بۆ وەڵام و روونکردنەوە ببەن نەک دادگاکان. هەروەک داواشیکرد بە زووترین کات بەرهەم ساڵح ئازاد بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانیشەوە لاوازن و تەنها میدیاکاران دەتوانن چاودێری دامودەزگا و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان بکەن بۆیە هەر لایەنێک بیەوێت چاودێری لەسەر نەبێت مانای ئەوەیە کە رێگە بە بڵاوبوونەوە و پەرەسەندنی گەندەڵی دەدات.
هاوكات به‌شی راگه‌یاندنی نەخۆشخانەی بەخشین له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی به‌رهه‌م ساڵح رونكردهوهیهكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه، وەكو دەزگایەكی تەندروستی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بێ هیچ جیاوازیەك خزمەتی بە تەواوی چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كردوە و كار و خزمەتەكانی بە هاوڵاتیان شاهیدی ڕاست و دروستی قسەكانمانە.
هه‌ر له رونكردهوهكهیاندا ئه‌وه‌ش هاتووه كه، لە ماوەی رابردوودا كەسێك بەناوی بەرهەم ساڵح كە كارمەندی كەناڵی (ئێن ئاڕ تی)یە بابەتێكی لەسەر نەخۆشخانەكەمان بڵاوكردەوە كە پڕی بوو لە ناڕاستی و تەشهیر، لەگەڵ ئەوەی دوای بڵاوكردنەوەی ڕوونكردنەوەو زانیاری و بەڵگەی دروستمان پێدا، بەڵام ناوبراو سوور بوو لەسەر هەڵوێستەكانی و ئینكاری لە زانیارییە ناڕاستەكانی خۆی دەكرد، هاوكات پێداگری لەسەر ئەوەش دەكرد كە بەردەوام دەبێت لەسەر بڵاوكردنەوەی ناوزڕاندن‌و زانیاریە ناراستەكان، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین بە مافی خۆی زانی كە سكاڵا لەسەر ئەو بەڕێزە تۆمار بكات، بە لای ئێمەوە ئەمە هەوڵی هەموومانە بۆ گەڕانەوەی شكۆی یاسا لە یەكلاییكردنەوەی ڕاستی و دروستی هەر كەیسێك.
له به‌شێكی دیكه‌ی رونكردهوهكهی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ئه‌وه‌شی خراوه‌ته روو، لەگەڵ ئەوەی ئێمە وەكو بەكارهێنەرێكی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سكاڵامان لەسەر ئەو بەڕێزە تۆماركردوە، بەڵام بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری ئێمە، وەكو رۆژنامەنوس پشتگیری لە زانیاریە ناراستەكانی ئەو بەڕێزە دەكەن و دووبارە دەیانەوێت ستەم لەو نەخۆشخانەیە بكەن دۆست و دوژمن شاهیدی بۆ كار‌و خزمەتەكانی دەدات.
له كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، بۆ بەرچاوڕوونی هەموو دەزگاكان و هاوڵاتیانی خۆشەویست ئێمە بابەت و زانیاریە ناراستەكانی ناوبراو بەشێك لە كۆمێنتەكانمان داناوە، گەر ئەم بەڕێزە زانیارییەكانی بە ڕاست دادەنێت با لە دادگا بەڵگەكانی خۆی بسەلمێنێت.
لەگەڵ رێزدا.
لە ماوەی رابردوودا بەرهەم ساڵح رۆژنامەنوس و کارمەندی کەناڵی ئێن ئاڕ تی پۆستێکی رەخنەئامێزی سەبارەت بە شێوازی کارکردن و ئیدارەی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی بڵاوکردبووەوە و دواتر نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین سكاڵای یاسایان له‌سه‌ر تۆماركرد.