میترۆ،NRT
گۆڤاری تایمی ئەمریکا جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی، کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئەستەنبوڵ تیرۆرکرا، وەک کەسایەتی ساڵی ٢٠١٨ دەستنیشانکردووە، لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیکەدا.
ئەو گۆڤارە بەناوبانگە خەڵاتی بەخشییە هەریەکە لە جەمال خاشقچی و ماربا ڕێسا ڕۆژنامەنووسی فلیپینی و هەردوو ڕۆژنامەنووسی بۆرمی والۆن وکیا و سوری ئاو، کە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز کاریان دەکرد و لە ئێستا زیندانیکراون.
بە هەمان شێوە گۆڤارەکە خەڵاتی بەخشیوەتە سەرنووسەرانی ڕۆژنامەی کاپیتاڵ گازێت کە لە ڕۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ئەمساڵدا پێنج کەس لە دەستەی نووسەرانی کوژران.
گۆڤارەکە چوار بەرگی گۆڤارەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەناو هەریەکەیان وێنەی ڕۆژنامەنووسە خەڵاتکراوەکانی داناوە و ناونیشانی (پاسەوانان و جەنگ لەسەر ڕاستی).
گۆڤاری تایم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ڕۆژنامەنووسەی وێنەی بەرجەستەکراوی ڕۆژنامەنووسانی کەسایەتی ساڵی ٢٠١٨ی گرتووە، بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی زیندانیکردن بووەتەوە.
دوێنی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ تۆڕی هەواڵی سی ئین ئێنی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانکەوتووە، لە تۆمارێکی دەنگیدا جەمال خاشقچی بەرلە کوشتنی لە کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئەستەنبوڵ وتوویەتی، "ناتوانم هەناسە بدەم."
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، كوشتنی خاشقچی به شێوهیهكی بێ بەرنامە نهبووه و پێشتر پلانی بۆ دانراوه و خاشقچیش بهرامبهر ئهوانه وهستاوهتهوه كه ویستوویانه بیكوژن.
بەپێی ئەو تۆمارە دەنگییانەی لە دواساتەکانی خاشقچیدا تۆمارکراوە، دوای کوشتنی جهستهکەی به مشار پارچەپارچە كراوه و پێشنیاز بۆ ئهنجامدهرانی ئهو كاره كراوه لهکاتی پارچەپارچەکردنی جهستهی خاشقچیدا گوێ له میوزیك بگرن.
هەر دوێنی سەرۆکایەتیی کۆماریی تورکیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سعودییە ئامادە نەبوو تۆمەتبارانی کوشتنی جەمال خاشقچی لە تورکیا دادگایی بکرێن، بڕیارماندا دۆسیەکە بە نێودەوڵەتیی بکەین.
فەخرەدین ئاڵتون سەرۆکی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ڕەتکردنەوەی داواکەی تورکیا بۆ دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی جەمال خاشقچی لەلایەن وەزیری دەرەوەی سعودییەوە، تووشی بێهیوایی کردوون و لە ئێستادا ئامادەن کەیسەکە بخەنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی.