سەنتەری میترۆ و رێكخراوی دیالۆگ هەمئاهەنگی دەكەن







میترۆ، سلێمانی‌
سەرۆكی رێكخراوی دیالۆگ و كەلتور DCO موراد ئیسماعیل سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆیان كرد. 

له‌و سه‌ردانه‌دا باس لەو بابەتانە كرا كە جێگەی بایەخی هەردوو رێكخراون وەك ئازادی رادەربڕین‌و رۆڵی میدیا لە بنیاتنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی‌و نزیكردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكان‌و رێزگرتن لە جیاوازی.

هەردولا هاوڕابوون كە چالاكی هاوبەش رێكبخەن. كار بۆ ئامانجە هاوبەشەكان بكەن.

وەك لە پێناسەی رێكخراوی دیالۆگ و كەلتوردا هاتووە: رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نەویستی سەربەخۆیە كار دەكات بۆ بنیاتنانی پردی پەیوەندی ‌و ئاڵوگۆڕی كارای بۆچونی جیاواز لە نێوان هەموو توێژەكانی كۆمەڵگادا لە بوارە جیاوازەكانی كەلتوری، كۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاینی لە پێناو زیاتر نزیكردنەوە‌و لێكتێگەیشتن بە مەبەستی بنیاتنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و خۆشگوزەرانی كۆمەڵگا.


PM:12:12:12/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌