رۆژنامه‌نووسێك گیانی له‌ده‌ستداو سیانی دیكه‌ش بریندار بوون




لە قەزای زاخۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە جوری وەرگەران روویداو لە ئەنجامدا پەیامنێری کەناڵی دەلال تیڤی گیانی لە دەستدا و سێ رۆژنامەنووسی تریش بە سەختی بریندار بوون.

ئازاد تاھا، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی دھۆک، تایبەت بە خەندانی راگەیاند : لە سەر جاددەی سەرەکی زاخۆ و سێمێل ئۆتۆمبێڵێکی جوری تایبەت سیلڤەر توشی رووداوی ھاتووچۆ لە جوری وەرگەران بووە و بەو ھۆیەوە چوار کەس بونەتە قوربانی .

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ ئەو رووداوە لە نزیک " گرشینێ " روویداوە و " عەدنان عادل " پەیامنێری کەنالی دەلال تیڤی لە قەزای زاخۆ گیانی لە دەست دا .
 
 

ئه‌و به‌رپرسه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌  ئەو سێ کەسەی لە رووداوەکەدا بە سەختی برینداربوون رۆژنامەنووس بوونە لە سەنتەری رۆشنبیری زاخۆ ، وتیشی " ئەو رۆژنامەنووسانە ده‌یانویست بچنە پەیمانگای تەکنیکی لە  پارێزگای دھۆک بۆ ناونووسینیان لە بەشی راگەیاندن، بەلام توشی ئەو رووداوە بوون ".
 
 

خەندان-رەڤەند گوھەرزی


PM:07:16:15/09/2014




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌