ھۆڵەندا: دیبەیتی‌ ھێزی گەنج لە نێوان کرداو دروشمدا به‌ڕێوه‌چوو




میترۆ
رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بە ھاوبەشی لەگەل رێکخراوی لاوانی سۆسیال دیـموکراتی کورد و نوێنەرایەتی ئەوروپایی سەنتەری میترۆ ، لەژێر ناونیشانی ھێزی گەنج لەنێوان کردار و دروشم دا بەچاودێری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیبەیدێکی کراوەی لەشاری ئارنھێم رێکخست بۆ  بەشداربووان (سیڤان مارف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دێڵفت و رێبین مارف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئارنھێم و ھونەرمەند، دانیا عەلی و رۆژانامەوان عەبدولقھار ھەولێری و ناوخاس نەزەری چالاکوانی سیاسی لەرۆژھەلات و شەھرام حەمە نوێنەری فدراسێۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لەئەوروپا) ، بە سەرپەرشتی و دیبه‌یته‌كه‌ له‌لایه‌ن میدیاکار و نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ  شاخەوان ئەکرەم دوکانی به‌ڕێوه‌چوو.

لەپەیامێکدا شاخەوان دوکانی سکرتێری رێکخراوی چەپک بۆگەشەپێدانی مرۆیی و نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان ووتی: زەرورەت وای کرد رێکخراوی چەپک دابمەزرێت و لەنێوان ھەرێمی کوردستان و جالیەی کوردی لەتەواوی ئەوروپا و ئۆفیسی لەھۆلەندا کردۆتەوە کە چەندین خۆبەخش ناوی خۆیان تۆمارکردوە بۆ راپەراندنی چالاکیەکان بێ جیاوازی رەنگ و لایەنی سیاسی و دین لای ئێمە تەنھا مرۆڤبون بەسەو لەمەوبەدوا تەواوی بۆنەو یادەکوردیەکان بەرز رادەگرین بەشێوازیکی مۆدێرن و ناوبەناوەش کۆروسیمنار و دیبەیدی کراوە ئەنجام ئەدەین تا شیکاری زیاتر بکەین بۆمەسەلە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان و ھەموو رەنگەجیاوازەکانیش لەچەپکێ گولی نازداردا کۆدەکەینەوە لە فۆرم و شێوازێکی نوێ دا ھەر کەسێکی نوێ و کۆنیش لەکەمپەکان و بگرە دانیشتوی ولاتانیش پێوسیتی بەھاوکاری ودەست گیرۆیی بێت درێخی ناکەین و نەمان کردوە .

لەدیبەیدێکەدا ھەریەکە لە سیڤان مارف و رێبین ماروف دوو ئەندامی پارێزگای دو شاری گرنگی ھۆلەندا داوایان لەئامادەبوانی دانیشتوانی ھۆلەندا کرد کە پێکەوە ژیان و یەکترقبول کردن و میھرەبانی ببێتە ئامانجی سەرەکی ژیان تا بگەن بە ژیانێکی ئاسودەتر جونکە لەکەس کەم نابێتەوە ھاوکار و سودبەخش بێت بۆخەلکانی تر ئەوەی لەسەر ئێمەش بێت بێجیاوازی نەک ھەر بۆ کورد بۆتەواوی گەلان لەسنوری شارەکانی خۆمان ئەنجامی ئەدەین.

ھونەرمەند خاتو دانیا عەلی یەکێک لەشایەتحالەکانی دادگایی تاوانبارانی ئەنفال و ھەلەبجە کەجەستەی خۆی و براتاقانەکەی بەرکەوتەی کیمای ھەلبجەی پێوەیە ووتی: بەلێ زۆریش رێگری لە گەنجانی خاوەن پیشەئەکریت بەنمونە من سیدیەکی نوێم تابەرھەم ھێنا ھەولی زۆری ویست پاشان ھاتمەوە کوردستان دوای ئەوەی ھەولی زۆرم دا لەرێگەی حکومەتەوە سیدیەکەم بفرۆشریت بەکۆمپانیایەک و داھاتەکەی بۆ نەخۆشیانی ژێرپەنجەو تالاسیما سەرف بکرێ بەلام بەداخەوە ئەوھەولەم فەشەلی ھێناو لەگۆرنرا مەجبور ئێستا بەدیاری ئەیبەخشم بەدۆست و ھەوادارانم بۆیە ئەلێم ئێستا ھونەریی کوردیش بەرەو پوکانەوە ئەجێت و ھاوکاری و دەست گیرۆی نەماوە و ھەریەکەو بۆخۆی لەئاوازیک ئەخوێنێ ، عبدلقەھار ھەولێری : بەدانیای ووت لەوەیە ھەولدانەکەت ھەلەبوبێت بۆیە نەگەیشتویت بەئامانج و لەباربراوە بەلام دانیا بەئاھی قولەوە ووتی بەداخەوە حزب دەستی لەبینە قاقای تەواوی خەلکی گیرکردوەو کەس ناگا بەخەون و خەون و خەیالی مەجبور مرۆڤەکان بێھیوایانە کۆچ دەکەن و خۆیان بە ئیجەیا ئەدەن یان کۆجی ئەبەدیان پێدەکرێ.

شەھرام حەمە نوێنەری فدراسێۆنی پەنابەرانی عێراقی لەھۆڵەندا ووتی ئێستا ترس ھەیە ئەوکەسانی کەکوردستانیان جێھێشتوە و گەیشتونەتە تاراوگە بەھەزاران کەس مەزەندە دەکرێ والەکەمپەکان لەخەلوەتان لەوسەریشەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھاتۆتە ھۆلندا بۆ گرێبەستی ناردنەوەی پەنابەران، خێرا رۆژنامەوان عبدلقھار ووتی: نەخێر راست نیەو من لەنزیکەوە ئاگادارم سەرۆکی حکومەت بۆ پرۆژەی کشتوکالی و پەتاتە ھاتوە بۆھۆڵەندا ! بەلام نوێنەری پەنابەران ھەر سوربو لەسەر قسەکانی و تی یەکێک لە فەرنامبەرەکانی رێکخراوی ناردنەوەی دیپۆرتی پەنابەران وای پێوتوێن.
ناوخاس نەزەری ووتی لەم کاتەیا زۆرترین خوێنی لاوان بەتەواوی تەنگژەکان لە رۆژھەلات و باشور ئەرژێت و بگرە لە باشور زۆرتریشە جونکە حیزب دەستی بالای ھەیە لەحکومەت و پەرلەمان بۆیە شەلەل تەواوی جومگەکانی گرتۆتەوە و خەلک بێھیوابوە وە.

پاش گفتوگۆیەکی جوار کاتژمێری و خوانێک پێکەوە ، دەرکەوت ھەموان ناخیان پرەو ئەمجۆرە دیبەید و کۆنفرانسانە نزیک بونەوەی نێوان دانیشتوانی ھۆلەندا روئەدا و گرنگی خۆی ھەیە بۆ بەتال بونەی ناخی مرۆڤەکان و رزگارکردنیان لەگۆشەگیری و بەشدارپێکردنیان لە پرۆسەکانی رۆژانە و بونی بەفشاریش بەسەر دەسەلات دارانەوە ، تێکرا سوپاسی رێکخراوی چەپک بۆگەشەپێدانی مرۆیان و سەنتەری میترۆ و رێکخراوی لاوانی سۆسیال دیموکراتی کرد بۆ رێکخستنی ئەم جۆرە چالاکیانە و شاخەوان دوکانیش رایگەیاند کەچالاکی جۆراوجۆریان لەبەرنامەدایەو لەتەواوی شارەکانی ھۆڵەندا و ئەوروپا بەردەوام ئەبن و کاری زۆر مەزنی نەتەوایەتی و کلتوری و فەرھەنگی و سیاسی لەپرۆژەدایە.


AM:11:58:22/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌