رادیۆ نەوا لە گەیاندنی پەیامی پیشەیی و بێ لایەنی خۆی بەردەوام دەبێت
AM:10:01:02/01/2019



میترۆ، رادیۆ نه‌وا 
رۆژی 1-1-2019 رادیۆ نەوا پێدەنێتە 14یەمین ساڵیادی دامەزراندنی و جەختیش دەكاتەوە، كە لە گەیاندنی پەیامی هەمیشەیی خۆی بەردەوام دەبێت.

14 ساڵ لەمەوبەر كاتێك رادیۆ نەوا دامەزرا، جەختیكردەوە لەسەر گەیاندنی پەیامی راستگۆیی، بێ لایەنی، پیشەیی و هاوسەنگی خۆی لە نێو هەرێمی كوردستان و عیراقدا، لە تەمەنی كاركردنیشیدا بەردەوام سیاسەتی خۆی پیادە كردوە و ئەو دروشمانەی كردۆتە پراكتیك.

ئێستاش كە پێدەنێتە چواردەیەمین ساڵەی تەمەنیەوە وێڕای پیرۆزبایی لە بیسەرانی، ئیدارە و رۆژنامەنوس و كارمەندەكانی پێداگری دەكەن لەوەی لە جیهانی جەنجاڵی ئێستای میدیای كوردیدا، پەیامی هەمیشەیی رادیۆكە وەك خۆی پیادە دەكەن و لە خزمەتكردنی راگەیاندنی كوردی بەردەوام دەبن.
رادیۆ نەوا لە ئێستادا لە بەشەكانی "كوردی"، "عەرەبی" و "نەوا میوزیك" پێكدێت، كە پەخشەكانیان لە زاخۆوە تا بەسڕە دەگرێتەوە.