‌پەخشی درامایەک ڕاگیرا کە ڕەخنەی ئاراستەی حکومەتی سعودیە کردووە
AM:11:36:02/01/2019



میترۆ، وێستگە نیوز


پەخشی درامایەکی کۆمیدی ڕاگیرا کە لە ماڵپەڕی"نتفلیكس" پەخشکراوە و لە زنجیرەی دووەمیدا رەخنەی ئاراستەی سعودیە کردووە.


ماڵپەڕی دۆجەڤێلەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە ماڵپەڕی "نتفلیكس" کە تایبەتە بە پەخشکردنی ڤیدیۆ و فیلم و دراماکان هەستاوە بە ڕاگرتنی درامایەک کە لە ماڵپەڕەکە پەخشکراوە.


ئاماژە بەوەشکراوە لە زنجیرەی دووەمی دراماکەدا بە شێوازی کۆمیدی ڕەخنە ئاراستەی حکومەتی سعودیە کراوە وبەهۆیەوە ئەو زنجیرەیە لە ماڵپەڕەکەدا سڕاوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ڕاگرتن و سڕینەوەی ئەو درامایە لەلایەن ماڵپەڕەکەوە لەسەرداوای حکومەتی سعودیی و خودی بنسەلمانەوە بووە.


پێشتریش دەستەی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی سعودیە ڕایگەیاندبوو دراماکە پێشێلکردنی یاسای نەهێشتنی تاوانەکانی سعودیەیە.


ماڵپەڕی "نتفلیكس" میدیایەکی سعودیی تایبەتمەندە لە بواری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و فیلم و دراماکان.