سلێمانی‌: رێگری‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت
PM:02:48:03/01/2019


میترۆ 
به‌یانی‌ ئه‌مرۆ 3ی‌ كانوونی‌ دووهه‌می‌ 2019، له‌ بازگه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ 70 رێگری‌ له‌ هه‌ریه‌ك ده‌زگاكانی‌ (رووداو، كه‌ی‌ ئێن ئێن، ئێن ئاڕتی‌، سایتی‌ ئاڕاسته‌) ده‌كرێت و رێگه‌یان نه‌دا روماڵی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ بكرێت. 

عه‌بدولره‌حمان ئه‌بوبه‌كر په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن به‌میترۆی‌ ووت" ئێمه‌ وه‌كو كه‌ناڵه‌كانی‌ (رووداو، كه‌ی‌ ئێن ئێن، ئێن ئاڕتی‌، سایتی‌ ئاڕاسته‌) چووین به‌مه‌به‌ستی‌ روماڵی‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ كه‌ ئاماری‌ ساڵی‌ پاری‌ ده‌ خسته‌رووكه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن پرسگه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌فتاوه‌ رێگریمان لێكرا". 

ئه‌و وتی‌" له‌ پرسگه‌كه‌ پێیان وتین كه‌ له‌سه‌رو خۆمانه‌وه‌ پێمان وتراوه‌ فه‌رمانمان پێكراوه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ین ئێوه‌ بچنه‌ ژوره‌وه‌". 

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕووكه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ كوردستا و گه‌لی‌ كوردستان رێگه‌یان پێدراوه‌ بچنه‌ ژوره‌وه‌ بۆ روماڵی‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌.