داوا لە رۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا دەكرێت نەچنە وڵاتی توركیا
PM:12:11:05/01/2019

میترۆ، pukmedia
سەندیكای رۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە رۆژنامەنووسانی وڵاتەكەی و داوایان لێدەكات گەشت بۆ وڵاتی توركیا نەكەن .

فرانك ئوبرال سەرۆكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا لە راگەیانراوێكدا هۆشداریدایە ئەو رۆژنامەنووسانەی وڵاتەكەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بەگۆڕانكارییە سیاسیەكانی توركیا رەخنەیان لە حكومەتی ئەنكەرە گرتووە  و داوای لێكردن گەشت بۆ توركیا نەكەن،  چونكە ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستگیربكرێن.

هۆشدارییەكەی سەرۆكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا لە كاتێكدایە كەچەندین جار حاڵەتی دەستگیركردنی هاوڵاتی ئەڵمانی لەتوركیا روویداوە بەهۆی ئەوەی ئەو كەسانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەخنەیان لە سیاسەتەكانی حكومەتی ئەنكەرە گرتووە.