ته‌رمی رۆژنامه‌نوسێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ به‌غدا دۆزرایه‌وه‌
AM:10:47:10/01/2019



میترۆ، رادیۆ نه‌وا 
ته‌رمی رۆژنامه‌نوسێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ شاری‌ به‌غدا دۆزرایه‌وه‌، كه‌ له‌ كه‌ناڵێكی‌ عیراقی‌ كارده‌كات و به‌ گوللـه‌ كوژراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ عیراقی‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌، ته‌رمی "سامر عه‌لی‌ شكاره‌" رۆژنامه‌نوسی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی‌ گشتی‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ له‌كه‌ناڵی‌ "الحره‌ العراق" كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتگیری‌ ده‌كرێت كاری‌ ده‌كرد.
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كان، چه‌ند گوللـه‌یه‌ك نراوه‌ به‌ سه‌ری‌ رۆژنامه‌نوسه‌كه‌وه‌. پاش دۆزینه‌وه‌شی، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌.