خه‌مخۆرانی ئازادی رۆژنامه‌نووس و مافه‌كانی مرۆڤ
دۆستانی سه‌روه‌ری یاسا
مایه‌یی شانازیمانه كه ئه‌مه هه‌شته‌مین ساڵه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی كردن له‌مافی رۆژنامه‌نووسان و ره‌وشی ساڵێكی ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌خاته به‌رده‌م خه‌مخۆرانی ئازادی راده‌بڕین و مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رپرسانی سه‌روه‌ری یاسا له كوردستان و جیهاندا.
دووباره مایه‌یی شانازیمانه كه له‌م حه‌وت ساڵه‌دا بووینه‌ته ده‌نگێكی باوه‌ڕپێكراوی بڵندگۆ له تۆماركردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به ئازادی راده‌ربڕین و كاری رۆژنامه‌نووسی.
ئازیزانمان.
وا ئه‌مساڵیش به‌رده‌وامی به‌م نه‌ریته ده‌ده‌ین و راپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی ساڵی 2018 ده‌خه‌ینه روو، ئه‌مرۆ له‌یه‌ك كاتدا سه‌نته‌ری میترۆ و سه‌ندیكای نیشتیمانی رۆژنامه‌نووسانی عێراق به پاڵپشتی رێكخراوی رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)ی، دانیماركی، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له هه‌ولێر و له به‌غداد راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی هاوبه‌شه له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هێرش بۆ سه‌ر میدیا و میدیاكاران به‌رده‌وامه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیجرائاتێكی پێویست هه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رگرتن له‌م هێرشانه.
سه‌نته‌ری میترۆ به‌هاوكاری رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، كارده‌كات بۆ كۆتایهێنان به كلتوری ده‌ربازبوون له سزا و په‌لكێشكردنی ئه‌نجامده‌رانی بۆ به‌رده‌م یاسا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام كار ده‌كات بۆ په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی رۆژانه ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر میدیا و میدیاكارانی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و رێكخراوه جیهانیه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
له‌كاتێكدا ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین، جارێ هه‌رێمه‌كه‌مان ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ده‌ربازبوونی بكوژان له‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به میدیا و میدیاكارانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بكوژانی رۆژنامه‌نووسان ده‌ربازیان ده‌بێت له سزا، یان ناسراون و ده‌سه‌ڵاتی یاسا له‌به‌رده‌میاندا لاوازه.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێین سه‌رباری ره‌خنه‌كانمان به‌رامبه‌ر به خه‌م ساردی حكومه‌ت به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كاك (قوباد تاڵه‌بانی) و ئۆفیسه‌كه‌ی، به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌ولێر و سلێمانی، له زۆر وێستگه‌دا به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك ئه‌و پرسیاره روبه‌ڕومان ده‌كرێته‌وه ئه‌وا كوا داوای یاسایی رۆژنامه‌نووسان، بۆ ناچن داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام گه‌ر سه‌یریی دیمه‌نه گه‌وره‌كه بكه‌ین تائێستا ته‌حقیقی جدی له‌و پێشێلكاریانه نه‌كراوه، ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمانیشه كه هه‌ندێك له‌و هێرش به‌رانه ناسراون و هێزه ئه‌منیه‌كان ئیجرائاتیان به‌رامبه‌ر نه‌كردوون و داواكاری گشتیش داوای یاسای نه‌جوڵاندووه.
داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كار به هه‌ردوو یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی و یاسای ده‌ستكه‌وتنی مافی زانیاری بكات و قه‌ره‌بووی زیانی ئه‌و كه‌ناڵانه بكاته‌وه كه ساڵانی رابردوو زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماژه‌ی پێكراوه به‌مانایی ئازادی گه‌یشتن به‌ده‌ست هێنانی سه‌رچاوه‌ی زانیاری و بڵاوكردنه‌وه به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردان، به‌و مانایه‌ش ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری یه‌كێكه له‌مافه‌كانی مرۆڤ و پێشێلكردنی ئه‌م مافه به‌مانایی پێشێلكردنی مرۆڤه.
پێویسته كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌نووسی له گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری لاببرێت، هه‌موو زانیارییه‌ك بهنهێنیهكانی حكومه‌ت پۆلێن نه‌كرێت.
سه‌ربه‌رزن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك سازش ناكه‌ن، سه‌ربه‌رزن ئه‌وانه‌ی بارودۆخی ناهه‌موار له هه‌ڵوێستی پرۆفیشناڵانه‌ی خۆیاندا ناكه‌ون.
سه‌ری رێز بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه ئاماده‌نین به‌رده‌وامی به‌كلتوری پێشێلكاری تۆقاندن بده‌ن.