كێشە دەكەوێتە نێو سەندیكای رۆژنامەنوسانەوە



میترۆ، زەمەن پرێس

وتەكانی نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان لە كەناڵێكی راگەیاندنەوە كێشە دەخاتە نێوان سەندیكاكەوە و جێگری نەقیبی سەندیكاكە وەڵامی دەداتەوە.

لە روونكردنەوەیەك دا ئەنورە حسێن جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان،  وتەكانی نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان ئازاد حەمەدەمین ، بە بۆچوونی تایبەتی خۆی و دوور لە باری ئێستای سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ناودەبات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نەقیبی سەندیكا دەیەوێت پێشێلكارییەكان بۆ دەسەڵات داپۆشێت و پشت لە رۆژنامەنوسان و مافەكانیان بكات.

روونیشی كردۆتەوە، نەقیبی سەندیكا چەندین جار ئاگاداری كردوینەتەوە كە تكایە كۆی ژمارەی پێشێلكارییەكان بڵاو مەكەنەوە، چونكە حكومەت گلەیمان لێدەكات و پێیان خۆش نیە.

 

جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان، رەتی كردۆتەوە یەك كەس یان یەك پۆلیس لەسەر پێشێلكارییەكانی بەرامبەر رۆژنامەنوسان سزادرابن. 

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی دا ئاماژەی بەوەكردووە ئاماری پێشلیكارییەكانی حكومەتی لە 10 ساڵی رابردوودا بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان زیادەرۆی تێداكراوە.

بەپێی ئامارێكی سەندیكای رۆژنامەنوسان لە كە روونكردنەوەكەی جێگری سەندیكای رۆژنامەنوسان دا خراوەتەڕوو،لە ساڵی 2018 دا 962 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر بە(1578) رۆژنامەنوس كە(1461) لە رەكەزی نێر و (70) لە رەگەزی مێ كراوە.


PM:04:57:18/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌