بانگهێشتنامە بۆ گفتوگۆی کراوەی ئەکادیمیای راگەیاندن / عێراق دەربارەی مافی بەدەستهێنانی زانیاری




کات و شوێن: شەممە، ٢٧ی ئۆکتۆبەر ٢٠١٤،  ٥:٠٠ ی ئێوارە
قاوەخانەی کەلتوری لە سلێمانی - گەڕەکی عەقاری

ئەکادیمیای راگەیاندن / عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵگەریی گشتی ئەڵمانیا بە میوانداری بەرێز فەر‌‌‌حان جەوهەر سەرۆکی لێژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان و بەرێز عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، خۆشحاڵدەبین بە بانگهێشتکردنتان بۆ گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٣.

دوای ماندوبونێکی زۆر لەئامادەکردنی ئەو یاسایە تاگەیشتە رادەی دەرکردن و پەسەندکردنی، دەمانەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە بۆ قسەکردن لەسەر ناوەڕۆک و خاڵە بەهێز ‌و لاوازەکانی یاساکە.

لەدوای گفتوگۆکەدا، پێشبرکێیەکی رۆژنامەوانی راده‌گەیەنرێت لەلایەن ئەکادیمیایی ئەڵمانی.
ئه‌كادیمیای‌ راگەیاندنی ئەڵمانی لەعێراق، ئه‌كادیمیایه‌كی‌ راوێژكاریی‌ رۆژنامه‌وانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ میدیایی به‌راگه‌یاندنكاران و رۆژنامه‌نووسان و وته‌بێژه‌ فەرمییەکان له‌عێراقدا. ئه‌كادیمیاكه‌ لەحوزەیرانی ٢٠١١وە بەبەردەوامی هه‌وڵی‌ به‌هێزكردنی‌ كاری‌ رۆژنامه‌وانیی‌ جۆرایه‌تی ‌و ئابوری‌ داوە، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ پاڵپشتی‌ كردنی‌ سه‌ربه‌خۆبوونی‌ داڕشتن و به‌رده‌وامبونی‌ هۆكانی‌ راگه‌یاندن له‌عێراقدا.
بۆ هەر زانیارییەکی تر، تکایە پەیوەندی بەم ئیمێڵ ‌و ژمارانەی خوارەوە بکە:


Dana Asaad
07701523654
dana@mict-international.org
Qassim Khider (MEDIA ACADEMY IRAQ): +964 750 482 3081
qassim@mict-international.org


PM:07:27:26/09/2014




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌